ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به قسه‌كانی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه جێگه‌ى قبووڵ نییه و ئه‌وه‌ى وا ده‌ڵێت دیاره خۆى لێ زیاده.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و به‌رپرسێكى دیاری پێشمه‌رگه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه له شه‌ڕى تیرۆر دایه و زیاتر له هه‌زار و600 شه‌هیدى داوه بۆ پاراستنى خاك و نیشتمانى و كه‌رامه‌تى هاوولاتیان، وه‌ك پێویست له‌و دۆخه‌ى ئێسته خزمه‌تى كه‌سوكارى شه‌هید نه‌كراوه، به‌ڵام قسه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ى جێى قبووڵ نییه.
زیاتر گوتی: ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه قسه‌یه ده‌كات، خۆى لێ زیاده و له هه‌موو ئه‌وانه‌ى له پشتهوهیهتى لێى زیاده، ناكرێت بێ حورمه‌تى به كه‌سوكارى پێشمه‌رگه بكات، پێشمه‌رگه سومبولى ئه‌و خه‌باته‌یه كه گیانى خۆى به‌خت كردووه بۆ پاراستنى ماڵ و كه‌رامه‌تى هاووڵاتییان.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و قسانه جێگه‌ى قبووڵ نین و لێشى قبووڵ ناكرێت ئه‌گه‌ر له هه‌ر پله و پایه‌یێك بێت.
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى