وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، لیستی نوێی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لیستی نوێی ئه‌و زانكۆیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌مه‌ودوا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ندكراو و باوه‌ڕپێكراون بۆ مه‌به‌ستی مۆڵه‌تی خوێندن و تواناسازی و هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان .
ئه‌م لیسته، كه له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌سند كرا، له‌سه‌ر بنه‌ماو پێوه‌ری زانستی ئاماده‌كراوه و، سوود له سیستمه جیاكانی ڕیزبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و نیشتیمانی زانكۆكانی وڵاتانی جیهان وه‌رگیراوه.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌وانه‌ی كه خوازیارن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه به‌خوێندن بده‌ن، پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
1. لیستی نوێی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له رێكه‌وتی (8 / 12/ 2016) ه‌وه كاری پێده‌كرێت.
2. پابه‌ندبون به‌م لیسته، پێشكه‌شكارانی هه‌موو جۆره‌كانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێته‌وه (مۆڵه‌تی خوێندن، تواناسازی، زه‌ماله)، هه‌روه‌ك ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌خوازن به‌شێوازی (نفقه خاێه و مۆڵه‌تی بێ موچه) ده‌یانه‌وێت درێژه به خوێندن بده‌ن.
3. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه داواكاری بۆ خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پیشكه‌ش ده‌كه‌ن، پێویسته (ئۆفه‌ری خوێندن، كۆرسی زمان و كۆرسی ئه‌كادیمی) له‌یه‌كێك له‌و زانكۆیانه به‌ده‌ست بهێنن، كه‌له هه‌ردو گروپی لیسته‌كاندا هاتوه، به پێچه‌وانه‌وه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌یان بۆ جێبه‌جێ ناكرێت.
4. پێشكه‌شكارانی هه‌موو جۆره‌كانی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویسته به‌ر له ڕۆیشتن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی بكه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی دڵنیابون له بونی زانكۆكه‌یان له لیستی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی وه‌زاره‌ت و كردنه‌وه‌ی فایلی خوێندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نێردراوان له دیوانی وه‌زاره‌ت.
5. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانه‌مه‌زراون و خوازیارن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه به خوێندن بده‌ن و، دوای ته‌واوكردنی خوێندن ده‌یانه‌وێت له‌هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، پێویسته به هه‌مان شێوه له ڕێكه‌وتی (8/ 12/ 2016)ه‌وه پابه‌ند بن به لیستی نوێی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
6. بڕیاری پابه‌ندبون به لیستی نوێی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و به‌ڕێزانه ناگرێته‌وه كه دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی ئێراقن و ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانیان هه‌یه.
7. لیستی نوێی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و به‌ڕێزانه ناگرێته‌وه كه پێش رێكه‌وتی (8/ 12/ 2016) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیان به خوێندن كردوه، به‌ڵكو به‌لیستی پێشتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
بۆ بینینی لیستی ناوی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كان تكایه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م دو به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بكه‌ن: