سووراو كە یەكێكە لە كۆنترین هۆكارەكانی جوانكاریی خانمان و مێژوویەكی دێرینی هەیە، سەرەتا بە لە لێوهەڵسوونی گێلاس لەلایەن یۆنانییەكانەوە پەیدا بووە، بەڵام ئێستە بۆ ئەوەی ماوەی مانەوەی زۆر بێت و لە كاتی خواردنەوەدا بە هیچدا نەنووسێ، مادەی قورقوشمی تێ دەكەن، ئەمەش مەترسیی تەندروستی دورست دەكات.
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە گەلێك جۆری سووراوی لێو، كانزای قوڕقوشم لەخۆ دەگرن بە رێژەی 0.65-0.03 بەش لە ملیۆنێكدا. بەپێی رێنوێنیی پسپۆڕانی دەرمان و ژەهرەكان، نابێ بڕی قوڕقوشم لە هەر سەرچاوەیەك زیاتر بێت لە 0.1 بەش لە ملیۆنێك بەشدا، بەڵام لە سووراو ئەو ڕێژەیە زۆر زیاترە و زۆر جار قووت دەدرێت و دەگاتە لەش.
دەكرێ سووراوی لێو بەبێ قورقوشم دروست بكرێت، بەڵام بۆیەكانی چەندان جۆری لیپستیك قوڕقوشم لەخۆ دەگرن. قوڕقوشم توخم یان كانزایەكی قورسە و لە دووكەڵی ئۆتۆمۆبیل بە رێگەی هەناسە دەگاتە لەش، هەروەها بە رێگەی خواردن و ئاوەوە.
قوڕقوشم بە هەر بڕێك بێت لە لەشدا كاریگەری خراپ دەكاتە سەر تەندروستی، بۆ نموونە لە منداڵاندا دەبێتە هۆی گرفت لە فێربوون و دواكەوتن لە قوتابخانە و زیادبوونی توندوتیژی منداڵان.
ئافرەتی دووگیان و منداڵ پتر لە كەسانی تر دەكەونە ژێر كاریگەرییەكانی قوڕقوشم.
هەروەها قوڕقوشم پێوەندی هەیە بە تووشبوون بە نەزۆكی و لەبارچوون لە ئافرەتی دووگیاندا.
سەرچاوە: سەیدەتی