گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دووباره پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه له نه‌خشه‌ی وزه‌ی دنیا و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه كاریگه‌ر ده‌كاته‌وه. پسپۆڕانی بواری وزه و سیاسه‌ت هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گازی سروشتی كوردستان ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ دابینكردنی ئارامی زیاتری ئابووری و ئاسایشی كوردستان. جیا له‌وه‌یش بۆ سه‌دان ساڵی تر داهاتێكی زه‌به‌لاح بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو مسۆگه‌ر ده‌كات.
دوو ساڵی تر گاز ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 5,7 تریلیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتییه و له ساڵی ڕابردوویش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "رۆسنه‌فت"ی ڕووسی واژوو كردووه تا بۆڕی گازی سروشتی هه‌رێمه‌كه بۆ توركیا رابكێشێت.
بڕیاره له توركیا بۆری گازی سروشتی كوردستان له ڕێی پڕۆژه‌ی "تاناپ" ببه‌سترێته‌وه به بۆڕی گازی ئازه‌ربایجان – جۆرجیا بۆ توركیا و بولگاریا و له‌وێوه بگه‌یه‌نرێت به ئه‌وروپا.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان، له 2019 و 2020 ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێ ڕۆژانه 30 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی له ڕێی ئه‌و بۆڕییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
هه‌لی كار و پیشه‌سازی وزه به‌هێز ده‌كات
د. بێوار خنسی ڕاوێژكاری ئاسایشی ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له زووه‌وه پێشنیاز ده‌كه‌ین گازی سروشتی كوردستان په‌ره‌ی پێ بدرێ. زیاتر گوتی "ده‌بوو له‌گه‌ڵ دروستكردنی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان، بۆڕیی گازی سروشتیش دروست بكرایه، چونكه به‌هۆیه‌وه ئه‌و گرفته ئابوورییانه‌ی كه ئێسته هه‌مانه به هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی كوردستان نه‌ده‌بوو".
خنسی ده‌ڵێ، به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی بۆڕیی گازی سروشتی، جیا له‌وه‌ی سوودی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ، هاوكات له ناوخۆیش ده‌بێته هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر و په‌ره‌پێدانی كارگه پیشه‌سازییه‌كان و كاره‌با و چیمه‌نتۆ و سه‌رجه‌م كارگه‌كانی تر و ده‌توانرا وایان لێ بكرێ به گازی سروشتی كار بكه‌ن.
"دوای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئێسته‌یش گازی سروشتی، ده‌بێ حكوومه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه كه چیتر گاز و نه‌وت به خامی نه‌نێرێته ده‌ره‌وه" خنسی وای گوت.
كوردستان بیر له پاڵاوتن، دواتر هه‌نارده‌ی وزه ده‌كاته‌وه
ڕاوێژكاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، روونی كرده‌وه كه پێویسته گاز و نه‌وت له ناوخۆی كوردستان له پاڵاوگه‌كان بێنه پاڵاوتن، ئینجا به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێ.
به‌گوته‌ی خنسی "ئه‌گه‌ر ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وت له ناوخۆ بپاڵێوین و بینێرینه ده‌ره‌وه، زۆر باشتر و سوودبه‌خشتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناردنی نه‌وته‌كه به‌شێوه‌ی خام كه پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌كات، بۆیه زۆر گرنگه پیشه‌سازیی گاز و نه‌وت له ناوخۆ به ته‌واوی به‌ره‌وپێشه‌وه ببرێ".
خنسی له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئابووری و وزه‌ی كوردستان به‌سه‌ر پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێ ده‌رگه واڵا بكه‌ین، هه‌ر پێنج وڵاته ههمیشهیییهكهی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوونیان هه‌بێ، ئه‌مه ده‌بێته فاكته‌رێكی گه‌وره‌ی سیاسی و پاڵپشتیی سه‌ره‌كی بۆ ئارامی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتن و گه‌ره‌نتی كردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان.
ئاسایشی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان به دوور ده‌خاته‌وه
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هانده‌ری كۆمپانیا و وڵاتانی دنیا بۆ سهرماگوزاری له كه‌رتی وزه‌ی كوردستاندا، سه‌قامگیریی ئاسایشی ناوخۆیه كه به ره‌چاوكردنی دۆخی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، كوردستان ئه‌زموونێكی به‌رزی ته‌ناهیی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و پێگه‌ی ستراتیجی خۆی كردووه.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و پسپۆڕی زانسته سیاسی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، پرسی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر سیاسی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی زلهێزیشهوه ده‌بێت، بۆیه هه‌رچه‌ند هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێن بێ له ڕووی وزه‌وه و سوودی بۆ ناوچه‌كه و دنیا هه‌بێ، ئه‌وه‌نده ئه‌و وڵاتانه زیاتر یارمه‌تی كوردستان ده‌ده‌ن ئارام بێ و دوور بێ له هه‌موو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك.
به‌گوته‌ی خه‌سڕه‌و، كوردستان و هه‌ر وڵاتێك له دوو حاڵه‌تدا ده‌توانن خۆیان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان بپارێزن، یان به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان له ناوچه‌كه‌ت بێ، یا گرێبه‌ستێكی ئه‌خلاقی له نێوان وڵاته‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێ، واته لایه‌نی مرۆیی، گرنگیشه هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه به یه‌كه‌وه بوونیان هه‌بێ و هیچیان پێش ئه‌وه‌ی تر نه‌خرێن.
گاز ڕه‌گه‌زه‌كانی جیۆپۆڵه‌تیكی كوردستان به‌هێز ده‌كات
هه‌ر حكوومه‌تێكی دنیا بتوانێ ببێت به لانكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان له ڕووی ئابووری و وزه‌وه، یان ڕێی گه‌یشتنی كاڵا بێ بۆ وڵاتانی تر، ئه‌وه له ڕووی جیۆپۆڵه‌تیكه‌وه ده‌بێت به ناوه‌ندێكی گرنگ و هه‌موو وڵاتان بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، هه‌رێمی كوردستان به‌و ستراتیجه كاری كردووه تا به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان به هاوسه‌نگی و بێ یاریكردن به زلهێز و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات. ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی ڕه‌گه‌زه‌كانی جیۆپۆڵه‌تیكی له ناوچه‌كه و دنیا زۆر به‌هێزتر و كاریگه‌رتر ده‌بێ.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر له ناوخۆی كوردستان سیاسه‌تی گشتی به ئارامی و بێ گرفتی ناوخۆی به‌ڕێوه بچێ، ئه‌وا داهاتووی كوردستان زۆر گه‌شاوه‌تر ده‌بێ، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێم له ڕووی سیاسیشه‌وه ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانی دژ به تیرۆر، ئه‌مه‌یش سه‌نگی كوردستانی به‌هێزتر كردووه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی زانسته سیاسییه‌كان نموونه‌ی وڵاتانی كه‌نداو دێنێته‌وه كه چۆن له ڕێی وزه‌وه وایان لێ هاتووه بێ ئه‌وه‌ی هێزی زۆر و سوپای زه‌به‌لاحیان هه‌بێ، وڵاتانی دنیا پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌ن و ئارامی و ئاسایشی كه‌نداو به هی خۆیان ده‌زانن، چونكه سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی زۆر له وڵاتانی دنیایه.
نه‌وه‌كانی داهاتوو ژیانیان مسۆگه‌ر ده‌بێ
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه د. بێوار خنسی ئه‌نجامی داوه، گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان 3%ی یه‌ده‌گی گازی دنیا ده‌بێت و ئه‌گه‌ڕ ڕۆژانه 20 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی 265 ساڵ ده‌توانێ ڕۆژانه ئه‌و بڕه هاورده‌ی ده‌ره‌وه بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌تر سێجایهكی گاز به دوو دۆلار بێته فرۆشتن و ته‌نیا پشت به داهاتی گازی سروشتی ببه‌ستین، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی 570 ساڵ ده‌توانێ هه‌ر ساڵه‌ی 20 ملیار دۆلار داهاتی گازی سروشتی خه‌رج بكات، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه كه نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردستان له سایه‌ی گاز و نه‌وتی كوردستان له‌وپه‌ڕی ئارامی و به‌هێزی ئابووریدا ده‌ژین.