سوودهكانی جۆ نهبڕاوهیه، توێژهران ههمیشه له ههر بوارێكدا توێژینهوه لهسهر خواردنهكان بكهن، جۆ دهخهنه پێشهوهی كارهكانیان، لێرهدا سوودهكانی نانی جۆ بۆ زیادبوونی چالاكیی سێكسی دهخهینه ڕوو، كه بۆ پیاوان و خانمان به ههمان شێوهیه، ههروهها دهبێته هۆی ڕێگریكردنی سرووشتی له منداڵبوون، واته ئهو ژنانهی دهیانهوێ منداڵیان نهبێ، دهتوانن لهجێی دهرمان بیخۆن.
لە خوارەوە چۆنییەتی بەکاربهێنی جۆ لە ژەمەکانی خواردن و ئەم خواردنانەی کە دەکرێ لەگەڵیدا بێت دەخەینەڕوو:
ژەمی بەیانی: نانی جۆ- کەرەی رووەکی- مرەبا- چاو- قاوە.
ژەمی نیوەڕۆ: نانی جۆ- شۆربای مریشک بەشێوازی نوێ- زەڵاتەیەک کە پێکهاتبێ لە تەماتە و خەیار و کەرەوز و بیبەر و کاهوو.
ژەمی ئێوارە: نانی جۆ- هێڵکەی برژاو بە رۆنی رووەکی (بەبێ تێکدانی زەردێنەکەی)- رۆبیانی دەریایی- مەحار- قەردیسی دەریا- زەڵاتەی کەرەوز و خەیار و بیبەر و کاهوو و مایۆنیز.
ئەو خواردنانەی کە نابێ بەکار بهێنرێت: پێویستە ئەم خواردنانەی خوارەوە بەکارنەهێنرێت، چونکە بەهۆیەوە پیتاندن زۆر زیاد دەبێت:
- گەنم یاخود ئەو نانی گەنم- ماکەرۆنەی دروستکراو- ساوار- بڕوێش.
- برنج- هەنگوین- دۆشاوی خورما و ترێ.
- میوەکان (خورما- ترێ- هەنار- هەنجیر- سێور- زەرئاڵوو- مۆز- خۆخ- مانگۆ- پورتەقاڵ.… تد).
- گۆشت (گۆشتی مەڕ و بزن- حوشتر- مانگا)
- ماسی دەریا و رووبار.
ئەو رێژەیەی ترشەلۆکی ئافرەتان (PH 4.5) بنەڕەتییە لە بارودۆخە ئاساییەکاندا کە ئافرەتان گشت دانەویڵەیەک و خواردنێک بەکار دەهێنن، بەڵام ئەگەر تەنیا جۆ و نانی جۆ و ئەو خواردنانەی کە لە سەرەوە باسمان کردوو رێگەپیدراون بەکاربهێنن دەبێتە رێگری لە سکپڕی، ئەوا رێژی ترشەلۆکی ئافرەت زۆر زیاتر دەبێت کە لەوانە بگاتە (PH 7.5) ئەمەش کار دەکاتە سەر چاڵاکییەکانی سپێرمی پیاوان و وای لێدەکات کە نەتوانێ هێڵکەکانی ئافرەت بپیتێنێ، بۆیە ئەم دانەوێڵەیە بەکاردێ بۆ رێگریکردن لە سکپڕی.
جۆ دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزوو و چالاکییە سێکسییەکان: رێژەی ترشەڵۆکی سیالیک لە پێکهاتەی هۆرمنی L.Hی مەڕوماڵات 0%یە، ئەمەش بەهۆی خواردنی جۆیە، بۆیە بەرانەکان بەهێزترین ئاژەڵن لە رووی سێکسییەوە.
بەمە بۆمان روون دەبێتەوە کە جۆ وەکو مادەیەک بۆ بەهێزکردنی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ سوودی هەیە.
سەرچاوە: صحتی