ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، جێگه‌ى عه‌یبه و عه‌یبداریه قسه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر به كه‌سوكارى شه‌هیدان بكرێت، ئه‌وه كه‌ی قسه‌ى په‌رله‌مانتاره!.
به‌هار عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان كه سێ براى شه‌هیده به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و قسه‌ى كه به‌رامبه‌ر به كه‌سوكارى پێشمه‌رگه كراوه نا به‌رپرسانه‌یه و له ئاستى په‌رله‌مانتارى كورد نییه له به‌غداد، نابێت ئه‌و به‌و ئاراسته‌یه قسه بكات.
زیاتر گوتى: ئه‌و په‌رله‌منتاره ده‌بوو له‌و كاته‌ى ئێسته باسى نه‌به‌ردیه‌كانى پێشمه‌رگه و باسى ڕۆڵى كه‌سوكارى شه‌هیدانى بكردایه كه چۆن سه‌ربه‌رزانه و كۆڵنه‌دارانه له‌و دۆخه‌ى ئێستا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و سه‌رى هه‌رێمى كوردستانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت: قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره به شێوازێكى نزم به لێدوانێك كه له ئاستى په‌رله‌مانتار نییه و عه‌یبدارییه و نه‌شیاوه كه ئاوا وێنه‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدانى سه‌ر به‌رزى شه‌ڕى تیرۆر بكات.
ڕاشی گه‌یاند، پێویسته داواكارى گشتى له‌سه‌ر ئه‌و قسانه بێته سه‌رخه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌بێت و داوا لێبوردن له خه‌ڵكى كوردستان به گشتى و كه‌سوكارى شه‌هیدان به تایبه‌تى بكات.
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى