هه‌موومان مووسی ریش تاشین بهكاردێنین، ره‌نگه به‌شێكی زۆریشمان زانیارییمان هه‌بێت له‌سه‌ر جۆر و كوالیتی و مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانی، به‌ڵام یه‌كێك له ترسناكترین حاڵه‌ته ته‌ندروستیه‌كان كه له رێگه‌ی مووسی ریش تاشیهوه دووچاری مرۆڤ ده‌بێت، ڤیایرۆسی ئایدزه.
به‌پێی زانیاری پزیشكان ڤایرۆسه‌كانی ئایدز له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه له رێگه‌ی مووسی ریش تاشین ئه‌ویش له كاتێك كه‌سێكی تووشبوو به‌و ڤایرۆسه مووسهكهی به‌كار هێنابێت و یه‌كێكی دیكه هه‌مان مووس به‌كار بهێنێته‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته به‌زۆری لهسهرتاشخانهكان رووده‌دات، كاتێك سه‌رتاش مووسێك به‌كار دێنێت بۆ یه‌كێك و بێ گوێدانه ته‌ندروستی یه‌كێكی دیكه جارێكی دیكه‌ش به‌كاری دێنێته‌وه، له‌و كاته‌دا ڤایرۆسی كه‌سی یه‌كه‌م كه تووشبووه به ئایدز بۆ كه‌سی دووه‌م ده‌گوازرێته‌وه.
پزیشكان رێنماییمان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك مووسێك له‌سه‌ر جه‌سته‌مان به‌كار نه‌یه‌ت كه پێشتر به‌كار هێندرابێت، هه‌روه‌ها پێیان باشه گوزانیش بگۆڕدرێت و تایبه‌ت بێت به یه‌ك كه‌س، ئه‌گه‌رنا بخرێته ناو دیتۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی پاك بێته‌وه له هه‌ر ڤایرۆسێك كه پێیه‌وه لكابێت.