وه‌زاره‌تی به‌رگری حكوومه‌تی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا داوا له ده‌رچوانی زانكۆكانی عێراق به شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر توانایان هه‌یه له ریزه‌كانی سوپادا خزمه‌ت بكه‌ن، لە ئێستاوه تا 28 ئه‌م مانگه خۆیان ناونووس بكەن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، دامه‌زراندن ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه "كارگێری، ژمێریاری، په‌یوه‌ندییه‌كان، كاروباری سه‌ربازی، هه‌واڵگری، راهێنان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، فڕۆكه‌وانی، كیمیایی، چه‌كی به‌هێز، ئه‌ندازیاری كاره‌بایی، ئاوازدانه‌ری سه‌ربازی، ئه‌ندازیاری سه‌ربازی". كه هه‌ر بواره‌و ده‌رچوانی چه‌ندین كۆلێژ له‌خۆده‌گرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وانه‌ی دەتوانن خۆیان بۆ بینینی خولی سەربازی ناونووس بكەن پێویسته ئه‌م مەرجانەیان تێدا بێت:
1 - تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت.
2- بڕوانامەكەی لە یەكێك لە زانكۆكانی سەر بە حكوومەتی عێراق وەرگرتبێت.
3-ناسنامەی عێراقی هەبێت و لە باوك و دایكێكی عێراقی بێت.
4- خاوەنی رابردوویەكی پاك بێت و پێشتر بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە رێكخراوە چەكدارەكانەوە نەكردبێت.
5-هیچ نەخۆشییەكی نه‌بێت و خاوەنی جەستەیەكی تەندروست بێت.
6- لە ریزەكانی سوپای عێراق دورنەخرابێتەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری عێراق، گەنجانی كوردیش دەتوانن پەیوەندی بە سوپای عێراقەوە بكەن بەم شێوەی لای خوارەوە.
گەنجانی پارێزگاكانی، هەولێر، دهۆك و كەركوك دەتوانن لە كۆلیژی سەربازی دووەم خۆیان ناونووس بكەن و گەنجانی پارێزگای سلێمانیش، لەگەڵ خۆبەخشی پارێزگاكانی دیالە و سەلاحەدین لە كۆلیژی سەربازی سێهەم خۆیان ناونووس بكەن.