له راستیدا زۆربه‌مان به‌م هه‌ڵوێسته ناخۆشه تێپه‌ڕ ده‌بین، كاتێك زیپكه‌یه‌ك له روخسارمان سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌مانه‌وێت له‌ناوی ببه‌ین، چونكه ئه‌وه به شتێكی ناشرین له‌سه‌ر روخسار ده‌بینین، به‌تایبه‌ت له بۆنه‌یه‌ك یان ژوانێكدا، ئه‌گه‌رچی زۆرجاریش بوونی ئه‌و زیپكانه به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێوه دروست ده‌بن.
به‌ڵام پێویست ناكات نیگه‌ران بیت به بوونی زیپكه له‌سه‌ر روخسار، باشترین حاڵه‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكه‌یت، جوانكارییه، چونكه هه‌ر ده‌ست لێدانێكی دیكه به زیان به‌سه‌ر پێست و خانه‌كانی له‌شدا ده‌شكێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی توند شوێنی زیپكه رابكوشیت، ئه‌وه زیانێكی زۆر به پێستی روخسار ده‌گات، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زیپكه‌كه وه‌ك پێستێكی مردووی لێ دێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی خانه‌كان. بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه ده‌ستكاری نه‌كه‌یت، تا ته‌واو زه‌رد ده‌بێت، ئینجا به هێواشی و به كلێنكسێكی نه‌رم ئیلتهابی زیپكه‌كه ده‌ربێنیت، به‌م شێوه‌یه هیچ زیانێك به پێست و خانه‌كان ناگات.