له‌ كاتی ڤیدیۆكردنی شۆفێری لێی قه‌وما

:: AM:09:51:02/08/2018 ‌

وه‌ك له‌ سه‌رده‌می ئێسته‌ بووه‌ته‌ باو، پیاوێك ڤیدیۆی كاتی شۆفێرییه‌كه‌ی ده‌كرد، كه‌ به‌ خێرایییه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی لێده‌خوڕی، به‌ڵام له‌ ناكاو تووشی ڕووداوێك بوو و ئه‌ویشی له‌گه‌ڵ تۆمار كرد.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ هی 30 مانگی ته‌مووزی ڕابردووه‌، تێیدا كه‌سێك كامێرای مۆبایلی داگیرساندووه‌ و ڤیدیۆی ڕۆیشتنه‌ خێراكه‌ی ده‌كات كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌ركێشییه‌ك وای كردبێت.

له‌ كۆتای شه‌قامه‌كه‌دا، به‌هۆی ترافیك و پۆلیسی هاتوچۆوه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌ك دروست بووه‌، به‌ڵام ئه‌م شۆفێره‌ به‌ خێرایییه‌كی زۆر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ ده‌خوڕێت بۆیه‌ ناتوانێت خۆی كۆنتڕۆڵ بكات و ڕایگرێت.

ئۆتۆمبێلی پێش خۆی هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌ و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تریش وێران ده‌كات، ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌ش له‌ ڤیدیۆكه‌دا به‌ ڕوونی ده‌ركه‌وتووه‌:




وشە - ڕێناس شابان