گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق ئاشكراى كرد، دوێنێ هه‌شت ئه‌ندامى خێزانێكى داعش دادگایى كراون كه 370 كه‌سیان كوشتووه.
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار گوتبێژه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق رای گه‌یاند، دوێنێ دادگایى خێزانێكى سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى داعش له باشوورى مووسڵ كراوه.
دادوه‌ر به‌یره‌قدار باسى له‌وه كردووه، ئه‌و خێزانه كه ژماره‌یان هه‌شت كه‌سه هه‌ر هه‌موویان كاریان بۆ داعش كردووه و كرده‌ى تیرۆریان ئه‌نجام داوه، ئه‌وان ددانیان به تاوانه‌كانیان ناوه كه بریتى بووه له كوشتنى 370 كه‌س.
وه‌ك له
راگه‌یانراوه‌كه روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامانى ئه‌م خێزانه له چاڵى "خسفه" كاریان كردووه، ئه‌و چاڵه‌ش ناوبانگێكى خراپى هه‌یه، چونكه رێكخراوه تیرۆریسته‌كه وه‌ك گۆڕستانێكى لێ كردبوو و ته‌رمى كوژراوه‌كانى فڕێ ده‌دایه ئه‌م چاڵه‌وه.
جیا له كوشتنى خه‌ڵك و فڕێدانیان بۆ چاڵه‌كه، ئه‌م خێزانه به‌شدارییان كردووه له گرتنى 400 كه‌سى تر له هاووڵاتییانى مووسڵ.
گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ده‌ڵێ هه‌موو رێكارییه یاسایییه‌كان ته‌واو بووه و ئه‌وان به‌پێى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر سزا ده‌درێن.
داعش بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ ده‌ستى به‌سه‌ر مووسڵدا گرت و كوشتارێكى زۆرى ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیل ئه‌نجام داوه، لاشه‌ى كوژراوه‌كانیشى فڕێ داوه‌ته چاڵێكه‌وه كه هه‌شت كلیۆمه‌تر له باشوورى مووسڵ دووره.