دوای ئه‌وه‌ی به‌مدواییه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژی لبنانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌وه، له‌لایه‌ن هه‌وادارانی زۆرترین قسه‌وباس ده‌كرێ گوایه هه‌یفا به نهێنی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئاشقه‌كه‌ی كردووه. هاوكات كه‌سانی نزیك له‌و دوو هونه‌رمه‌نده، ده‌ڵێن وێنه‌كان كۆنن.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" بڵاوی كردووه‌ته‌وه و پێشتریش سایتی گۆڤاری "فۆستا" له‌باره‌ی هه‌مان رووداو قسه‌ی كردووه، به‌مدواییه وێنه‌كانی هه‌یفا وه‌هبی و هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر محه‌مه‌د وه‌زیری كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و خاتوونه‌یه، ده‌نگۆیه‌كی زۆری دایه‌وه و هه‌وادارانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی وێنه‌كانه‌وه ده‌ڵێن، هه‌یفا و وه‌زیری له مانگی هه‌نگوینن و به نهێنی هاوسه‌رگیرییان كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌كه، هه‌ندێك له هه‌وادارانیان رۆشنایییان خستووه‌ته سه‌ر هاوسه‌رگیرییه و به مسۆگه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی یه‌كێك له وێنه‌كان وه‌زیری باوه‌شی به هه‌یفادا كردووه و وه‌ك دوو ئاشق ده‌رده‌كه‌ون. وێنه‌كان له قوبرس گیراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌سانێك نزیك له‌و دوو هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێن، ئه‌و وێنانه پێوه‌ندییان به مانگی هه‌نگوینییه‌وه نییه، به‌ڵكو كۆنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌وكاته‌ی هه‌یفا و وه‌زیری خه‌ریكی وێنه‌گرتنی زنجیره‌درامای "لعنه كارما" بوون. له‌و درامایه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند رۆڵیان بینیوه.
هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر و نمایشكار كه له ساڵی 1976 له شاری به‌یرووتی لبناندا له دایك بووه، له بواری گۆرانی و نواندن و نمایشكاریدا خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به ورووژێنه‌رترین خاتوون ناو ده‌برێت. به‌پێی پێگه‌ی AskMen.com كه زۆرترین بینه‌ری هه‌یه، هه‌یفا به جوانترین هونه‌رمه‌ند ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها له‌ناو 99 ژنی كاریگه‌ر له دنیادا، به‌هه‌مانشێوه ناوی هه‌یفا هاتووه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه و له چه‌ند درامایه‌كدا به‌شداریی كردووه، هه‌روه‌ها كۆنسێرتی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپیشدا ساز كردووه.