به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌وزه‌ى جه‌رجیر ماده‌ی سوودبه‌خشی زۆر به‌سوودی تێدایه، پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی و پزیشكان ئامۆژگاری پیاوان ده‌كه‌ن به خواردنی زیاتری ئه‌م سه‌وزه‌یه له ژه‌مه‌كانی خواردندا.
پیاوان به‌رده‌وام به‌دوای شتێك ده‌گه‌ڕێن كه زۆرترین سوودی هه‌بێت هیچ سه‌وزه‌یه‌ك وه‌ك جه‌رجیر سوودی ئه‌وه‌نده زۆری تێدا نییه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا له كۆنه‌وه گوتراوه كه سه‌وزه‌ی جه‌رجیر یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و چالاككردنی جه‌سته، چونكه چه‌ندان ماده‌ی به‌سوودی تێدایه كه یارمه‌تی خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی چالاك و ته‌ندروست.
جه‌رجیر سوودی هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی كێشی زیاده‌ی له‌ش و یارمه‌تیده‌ره بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌می ڤیتامین C له جه‌سته‌دا. هه‌روه‌ها جه‌رجیر ده‌بێته هۆى پاراستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن و پاراستنی پێست له وشك بوونه‌وه و چرچ بوون.
به‌شێكى تر له سووده‌كانى جه‌رجیر بریتیین له:
- به‌ره‌نگارى میكرۆبه‌كانى جه‌سته ده‌بێته‌وه.
- گه‌ده له تووشبوون به قورحه ده‌پارێزێت.
- چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گوررچیله.
- له نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر دوورت ده‌خاته‌وه.