به‌ ڤیدیۆ.. به‌ناو بانگترین خواردنگه‌كانى سه‌ر شه‌قام له‌ میسڕ ببینه‌

:: AM:09:58:03/08/2018 ‌
"محەمەد سەڵاح" دواى به‌ جیهانى بوونى و چوونه‌ ناو یانه‌یه‌كى ئه‌ورووپى به‌ناوى لیڤەرپول بڵاوى کردەوە، زیاتر ئارەزوو بە خواردن دەکات و خۆشترین خواردن بەلایەوە "کوشەری"ی میسڕیە کە بریتیە لە قاپێک برنج و مەعکەرۆنی و نیسک بە سۆسی تەماتە و نۆک و پیازی سورەوەکراو.

دواى ئه‌و قسانه‌ ئێسته‌ زیاتر له‌ جاران بیانییه‌كان بۆ تاقىكردنه‌وه‌ى خواردنه‌ كلتوورى و مێژوویه‌كانى سه‌ر شه‌قامى  میسڕ سه‌ردانى قاهیره‌ و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ ده‌كه‌ن.

بیرت نه‌چێت هەرکاتێک گه‌یشتیته‌ فڕۆکەخانەی میسڕ قاپێک کوشەری بخۆیت و مولوخیه‌ و فراخ و زۆر شتى ترى ئه‌و وڵاته‌ تاقى بكه‌یته‌وه‌.

بۆ شاره‌زابوون له‌ ناونیشان و نرخ و پێكهاته‌ى خواردنه‌كان سه‌یرى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیەی خواره‌وه‌ بكه‌ پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى میسڕ بكه‌یت.

کۆماری میسڕی عەرەبی، وڵاتێکی عەرەبی ئه‌فریقییه‌، ده‌كه‌وێته‌ باکووری کیشوەری ئەفریقا، بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەری ئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە. پایتەختی ئەو وڵاتە شاری قاھیرەیە. وڵاتانی دراوسێی مسڕ لە ڕۆژئاواوە لیبیا و لە باشوور سودانە و لە باکوری ڕۆژھەڵاتدا ئیسرائیل، کەرتی غەزە و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە دەریای سورە.



وشە - محەمەد میران