ئیسرائیل ئێسته بووه به یه‌كێك له خۆشترین وڵاته‌كانى دنیا له چوارده‌ورى وڵاتانى عه‌ره‌بى و كه‌م كه‌س هه‌یه ناوى نه‌بیستبێ.
به‌ڵام له‌به‌ر تووندى ڕێوشوێنى تەناهی هیچ كات كه‌س به ووردى و جوانى به شێوه‌ى ڤیدیۆ ئه‌م وڵاته‌ى نه‌دیوه، له‌و گرتهیهى خواره‌وه سه‌رجه‌م شه‌قام و شوێنه گهشتیارىیەکانی ببینە و زانیارى ورد له‌سەر ئیسڕائیل ببیستە.
دەوڵەتی ئیسرائیل، دەوڵەتێکە دەکەوێتە رۆژئاوای ئاسیاوە و لەسەر کەناری رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست هەڵکەوتووە، لە باکورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکوری رۆژئاواوە لەگەڵ سوریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی رۆژئاوای فەلەستین و ئەردەن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میس سنووری ھەیە.
دەوڵەتی ئیسرائیل لە 14ی ئایاری 1948 دامەزرا کە لەلایەن ئەنجوومەنی یەھودیی سەھیۆنییەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، دەوڵەتی ئیسرائیل بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو یەھوودییانەی لە رۆژھەڵاتی ئەوروپا دەرکرابوون وکۆچیان کردبوو لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە دەوڵەتێکی یەھوودیی دا ڕاگەیندرا، ئەو دەروڵەتە سەرجەم یەهودییەکانی سەرانسەری جیهانی بانگهێشت کردەوە بۆ نیشتیمانەکەیان و ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی یەهوودی بەرەو کەونە نیشتیمانەکەیان گەڕانەوە.