كه‌مێك پێش ئێسته كچێكى ئێزدى له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى ڕزگاركراوانى ئێزدى ڕزگار كرا، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له شارى دهۆك و له‌نێو كه‌مپه‌كانى ئێزدینشین چواره‌مین ساڵیادى كاره‌سات و جینۆسایدى كوردانى ئێزدى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى ئاب، حسێن قائیدى، به‌رپرسى نوسینگه‌ى ڕزگاركراوانى ئێزدى سه‌ر به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به هه‌وڵ و كوششه‌كانى نوسینگه‌ى ڕزگاركراوانى ئێزدى و چه‌ند كه‌سێكى تر كچێكى ئێزدى له سووریاوه ڕزگار كرا.
گوتیشى، كچه‌كه ته‌مه‌نى 12 ساڵه و ناوى "ڕه‌هه‌ڤ سلێمانه" و خه‌ڵكى كومه‌ڵگاى ته‌لبه‌ناتى سه‌ر به شارۆكه‌ى شنگاڵه و چوار ساڵه كه‌وتووه‌ته ده‌ست داعش، و دواتر ڕه‌وانه‌ى سووریا كراوه، و سوپاس بو خوا كه‌مێك پێش ئێسته ڕزگار كرا‌و گه‌یشته نێو كه‌س و كاره‌كه‌ى له شارى دهۆك.
به‌پێى داتاكانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، تاكو ئێسته زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س له ره‌فێنڕاوه‌كانى ئێزدى، سێ هه‌زار و 102 كه‌س ماون ڕزگار بكرێن.
ڕزگار كردنى ئه‌و كچه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ به بۆنه‌ى چواره‌مین ساڵیادى كاره‌ساتى شنگال له شارى دهۆك یاده‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و كه‌س و كارى قوربانیان له شارى دهۆك و ناوچه ئێزدى نشین و كه‌مپه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى