نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی "وشه"دا باس له ره‌وشى بازرگانى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌قه‌د ساڵى 2015 ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئه‌نجام دراوه. به‌ڵام بۆ پاره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان ده‌ڵێ، لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه له به‌غدا كاره‌كانى ڕاگیراوه.
پێوه‌ندییه‌كانى نێوان كوردستان و به‌غدا له ڕووى سیاسییه‌وه گۆڕانكارى تێدایه، له رووى بازرگانییه‌وه پێوه‌ندییه‌كان له چ ئاستێكدان؟
له ڕووى بازرگانییه‌وه هه‌نگاوى گرنگ له پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا چووه‌ته پێش، ئه‌وه‌یش پێوه‌ندى به باشبوونى ڕه‌وشى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به جۆرێك قه‌باره‌ى بازرگانى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌قه‌د ته‌واوى ساڵى 2015یه، ئه‌وه‌یش كاریگه‌رى ئه‌رێنى بۆ پارێزگاكانى تر‌ى عێراق هه‌یه، چونكه هه‌موو شاره‌كانى تر‌ى عێراق له ڕێى كوردستانه‌وه كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌كڕن و هه‌رزانتر ده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئێسته كێشه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش بوونى كۆنترۆڵێكى وه‌رگرتنى گومرگه له به‌سڕه كه بازرگانانى ئێران و توركیاى نیگه‌ران كردووه و كوردستان له عێراق جیا ده‌كاته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زیانى زۆرى به بازرگانان گه‌یاندووه و ناسه‌قامگیرى بازرگانى دروست كردووه، چونكه ئه‌و كۆنتڕۆڵهى دانراوه به‌بێ هیچ سیسته‌م و یاسایه‌ك پاره له بازرگان وه‌رده‌گرن و پاره وهرگرتنهكهیش به‌شێوه‌یه‌كى جۆراوجۆره و له بازرگان بۆ بازرگانێكى تر ده‌گۆڕێت.
ده‌مه‌وێت پرسیار له‌سه‌ر وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران له‌لایه‌ن به‌غداوه بكه‌م كه تا ئێسته‌یش به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانى ده‌كات نه‌ك ده‌وڵه‌تى، ڕێنوێنى نوێ له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
پرۆسه‌ى به بازاڕكردنى گه‌نم له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه، هه‌موو جووتیاران تا یه‌كی ئاب ده‌توانن گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستى سایلۆ بكه‌ن، ئێسته‌یش كێشه‌ى گه‌وره ئه‌وه‌یه به یاساى بودجه پاره‌ى كڕینى گه‌نم به زیاتر له ترلیۆنێك دیارى كراوه و 192 ملیارى بۆ كوردستان دانراوه، ئه‌و بڕه‌یه‌ش نزیكه‌ى 300 هه‌زار تۆنى پێ دێته كڕین و كۆى گشتیی كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جووتیارانى كوردستان 481 تۆنه، له كاتێكدا به‌رهه‌مى جووتیاران زۆر له‌وه زیاتره، ئه‌مه‌یش واى كردووه جووتیاران گه‌نمه‌كانیان له بازاڕدا به‌شێوه‌یه‌كى تر بفرۆشن، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كڕینى گه‌نمى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه كراوه‌ته پرسێكى سیاسیی نه‌ك پرسێكى ئابوورى، ئه‌وه‌یش جووتیارانى نیگه‌ران كردووه و بێزاریان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم.
هاوئاهه‌نگى له نێوان وه‌زاره‌تى بازرگانى و وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم هه‌یه؟
هاوئاهه‌نگییه‌كى باش هه‌یه و به وردى ئاگادارى بڕیاره‌كانى یه‌كترین له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هاورده و هه‌نارده‌كردنى كه‌لوپه‌له‌كان، ته‌نانه‌ت ئێسته ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تى پڕۆژه‌یه‌ك بدرێت ده‌بێ به بڕیارى هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه بێ.
ئه‌مساڵ تا ئێسته سێ جار به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان دراوه، ئێسته هیچ بڕیارێكى نوێ هه‌یه؟
به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان كه ئێسته جارى چواره‌م ده‌ستى پێ كردووه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان و دابه‌شكردنى ئاردیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌رده‌وام دابه‌ش ده‌كرێ، ئه‌م بهشهخۆراكهى هه‌یه كاریگه‌رى باشى هه‌یه له‌سه‌ر پاراستنى هاوسه‌نگى بازاڕ، چونكه ئه‌گه‌ر مانگێك ئارد دابه‌ش نه‌كرێت، نرخى زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و بۆ كه‌لوپه‌له‌كانى تریش به‌هه‌مانشێوه. هه‌وڵیش هه‌یه كوالیتى كه‌لوپه‌له‌كان باشتر بكرێ.
پێشتر بڕیار بوو به‌غدا قه‌ره‌بووى هاووڵاتییان بكاته‌وه له به‌رانبه‌ر فه‌وتانى به‌شه‌خۆراكیان، ئه‌مه به‌كوێ گه‌یشت؟
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هاووڵاتییان له به‌شه‌خۆراكى مانگانه له ده‌سه‌ڵاتى به‌غدایه و پێویستى به بڕیار نییه، چونكه هه‌ر كه‌سێك پسووله‌ى خۆراكى هه‌بێت ده‌بێت مافى خۆى وه‌ربگرێ، به‌پێى یاسای بودجه‌ى عێراق ساڵانه بڕه‌پاره‌یه‌كى كه‌م بۆ كڕینى خۆراك دابین كراوه، ئه‌وه‌یش كێشه‌ى بۆ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان دروست كردووه، له ساڵى 2016ـه‌وه به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان فه‌وتاوه و پێویسته قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. هه‌رچه‌نده به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووى هاووڵاتییان له به‌غدا هه‌بوو، به‌ڵام كارى ئه‌و لیژنه‌یه ئێسته ڕاگیراوه.
جیاوازى له نێوان هاورده و هه‌نارده له هه‌رێمى كوردستان له چ ئاستێكدایه، هیچ پێوهرێكتان هه‌یه بۆ ئه‌وه؟
جیاوازیى زۆر هه‌یه، زۆربه‌ى پێویستییه‌كانى كوردستان له ده‌ره‌وه دێت، ئه‌وه‌ى هه‌مانه بچێته ده‌ره‌وه له 12 ماده تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام ئێسته بۆ هه‌نارده‌كردنى كه‌لوپه‌ل ڕێ خۆش كراوه و بڕیار دراوه هه‌ر كه‌سێك ماده‌ى كوردستان بباته ده‌ره‌وه له رسووماتهكان ببه‌خشرێ. به‌ڵام به‌راورد له نێوان هاورده و هه‌نارده ناكرێت و جیاوازى زۆر له نێوانیان هه‌یه.