جگه‌ر له رووی ئاسنه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده بۆیه تایبه‌تمه‌ندی خوێن دروستکردنی تیادایه و به‌سووده بۆ ئه‌وانه‌ی که‌م خوێنن و له رووی جه‌سته‌ییه‌وه بێهێزن.
پزیشکان ئاشکرای ده‌که‌ن که جگه‌ر پێویسته بخورێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی باش بکوڵێندرێت، چونکه ڤیتامینه‌کانی A – B12 ی تێدایه له‌گه‌ڵ ترشی فۆلیک، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی کرداری دژه ئۆکسیده، سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌کات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤیتامین Aی تێدایه باشه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی چاو، هه‌روه‌ها ترشی فۆلیک بۆ ئافره‌تانی دووگیان باشه له کاتی دوو گیانی.
هه‌روه‌ها بوونی کرداری دژه ئۆکسید له‌ش پاک ده‌کاته‌وه له ماده زیانبه‌خشه‌کان و رێڕه‌وی خوێن ئاسانتر ده‌کات.
له لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی نوێشدا ده‌رکه‌وتووه که جگه‌ر ئاره‌زووی سێکسی به‌رز ده‌کاته‌وه.
زانایان پێیان وایه جگه‌ری مریشک جۆرێک له ڤایرۆسی تێدایه و ئه‌گه‌ر باش نه‌کوڵێنرێت ئه‌وا ڤایرۆسه‌که نامرێت و سه‌رئه‌نجام ژه‌هراوی بوونی لێده‌که‌وێته‌وه.
بۆ دایکی دووگیان جگه‌ر خواردن باش نییه، چونکه بڕێکی زۆر له ڤیتامینA تێدایه که ئه‌مه ئه‌گه‌ری زیان گه‌یاندن به کۆرپه‌ی هه‌یه.
به‌خواردنی ته‌نیا ژه‌مێک له جگه‌ری به‌رخ بڕی 431%ی ڤیتاین A ی بۆ رۆژێک تێدایه‌و ئه‌وه‌ش بڕیی ئێجگار زۆره و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه کۆرپه تووشی ئیفیلجی بکات.
سه‌رچاوه: TAKVIM