ژنێكی 86 ساڵی به‌ریتانی له لایه‌ن گووگڵه‌وه وه‌ك به‌ڕێزترین به‌كارهێنه‌ر دیاری كرا، چونكه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی گووگڵی به‌كار هێناوه، هیچ داواكارییه‌كی بێ سوپاسكردن پێشكه‌ش نه‌كردوون.
بین جۆن گه‌نجێكی به‌ریتانییه، ڕۆژێك ئیشی به لاپتۆپه‌كه‌ی نه‌نكی كردووه، بینیویه‌تی نه‌نكی بۆ هه‌موو گه‌ڕانێك له گووگڵ به "به یارمه‌تیت" ده‌ستی پێ كردووه و به "سوپاس" كۆتایی پێ هێناوه.
ئه‌م شته‌ش زۆر خستییه پێكه‌نین، بۆیه سكرینشۆتێكی دوا گه‌ڕانه‌كانی نه‌نكه 86 ساڵه‌كه‌ی كرد، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
bgr بڵاوی كرده‌وه، خه‌ڵكی زۆر به‌و داواكارییانه‌ی نه‌نكی سه‌رسام بوون، بۆیه پۆسته‌كه‌ی ئه‌و كوڕه‌یان زیاتر له 17 هه‌زار جار بڵاو كرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریش لایك و كۆمێنتی بۆ هات.
جیا له هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، گووگڵ ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رمی له‌و ژنه كرد، په‌یامیان بۆ ئه‌و كوڕه نارد و پێیان گوت، كه له ماوه‌ی كاركردنیاندا، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی نه‌نكی دڵخۆشی نه‌كردوون، ئه‌ویش به به‌ڕێزترین به‌كارهێنه‌ری خۆیان داده‌نێن.
له دوای ئه‌مانه‌ش جۆن چوو له نه‌نكی پرسی بزانێت بۆچی به‌و شێوه‌یه داواكانی له گووگڵ ده‌كات و ئه‌و هه‌موو ڕێزه به‌كار دێنێت، له كاتێكدا ته‌نیا به داواكردنی بابه‌ته‌كه گووگڵ وه‌ڵامی گونجاوی ده‌داته‌وه، نه‌نكیشی پێی گوتبوو كه وه‌ك مرۆڤێك سه‌یری گووگڵ ده‌كات و حه‌ز ده‌كات به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه داوای لێ بكات.