فه‌یسبووك بڕیاری دا دوای دوو مانگ له تێپه‌ڕبوونی كۆنفرانسی "F8" ئاپێكی نوێ دروست بكه‌ن كه تایبه‌ت بێت به دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویست بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه و رێكخستنی ژووانێك بۆیان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كات و ده‌ڵێت، مارك زوكه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك بڕیاری دا ئاپێكی تایبه‌ت دروست بكات كه پێوه‌ندیدار بێت به ئاپی سه‌ره‌كی فه‌یسبووكه‌وه و تایبه‌ت بێت به دۆزینه‌وه‌ی ژوان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاپه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌لایه‌ن "جه‌ین مانچوو وانگ" كه یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌كییه بۆ دانانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ ئاپی فه‌یسبووك ده‌نرا كه له پڕۆفایلی سه‌ره‌كی خۆی له تویته‌ر پۆستی كردووه و باس له دانانی ئاپێك ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویست و دانانی ژووان.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 1.3 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.