كۆمپانیای مۆتۆرۆلا دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، له سه‌ره‌تاكانی مانگی ئاب/ئۆگستسه‌وه مۆبایلێكی نوێی دروست كرد كه زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و كوالێتییه‌كی باش كار ده‌كات.
هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیا مۆتۆرۆلا دروستی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر كۆمپانیاكه به‌كوالێتییه‌كی زۆر به‌هێز ده‌رده‌ستی كردووه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یشی بۆ داناوه.
مۆتۆرۆلا زیاتر له‌باره‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله به‌ناوی "Z3" ه‌وه دروست كراوه و شاشه‌یه‌كی 6.01 ئینجی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ روونی "FULL HD" 1080 به 2160 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله پرۆسێسه‌ری 2.35 گێگاهێرتزی بۆ دانراوه كه پاترییه‌كه‌ی 3000 میلی ئه‌مپێره و ڕامیشی چوار گێگابایته، ئه‌مه‌یش خێرایییه‌كی زۆری بۆ مۆبایله‌كه دابین كردووه.
مۆتۆرۆلا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه كه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین و جۆسێڤ گاڵڤین" بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مۆتۆرۆلا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.