ژنێكی چینی له پێناو پاراستنی گیانی منداڵه‌كانی، هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی له‌و باڵه‌خانه‌یه‌وه فڕێ دایه خواره‌وه كه خۆیان لێی نیشته‌جێ بوون، ژیانی خۆیشی خسته مه‌ترسییه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزی چین كه‌وته‌وه، ژنێك كه نیشته‌جێی نهۆمی پێنجه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه بوو، له پێناو پاراستنی گیانی منداڵه‌كانی، به‌تانی نوێنی ماڵه‌كه‌ی فڕێ دا و له خواره‌وه هاووڵاتییان بۆیان ڕاخستن، ئینجا منداڵه‌كانی به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه فڕێ دا.
منداڵه‌كان به سه‌لامه‌تی ده‌ربازیان بوو و هه‌ردووكیان له ژیان به‌رده‌وامن، ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كان ئاشكرایان كردووه كه باری ته‌ندروستییان زۆر باشه. به‌ڵام دایكه‌كه دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی فڕێ دا، خۆیشی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام له كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا له نه‌خۆشخانه، له‌ناكاو گیانی له ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ڤیدیۆی ساته‌وه‌ختی فڕێدانی منداڵه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ندان جار بڵاو كراوه‌ته‌وه و كاری ئه‌م ژنه‌یان به به‌رز نرخاندووه، هیوای ژیانێكی خۆش و كامه‌رانیان بۆ منداڵه‌كانی خواستووه، به‌ڵام جارێ دیار نییه كێ ئه‌ركی به‌خێوكردنی منداڵه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.