بەڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێکی ڕۆبۆتی وەک گەردەلوول وایە

:: PM:07:09:05/08/2018 ‌

ئەندازیارانی میکانیکی لە بواری دروستکردنی ڕۆبۆت لە نوێترین کاریاندا ئۆتۆمبێلێکی ڕۆبۆتیان دروست کردووە کە بە گەردەلوول ناسراوە و خاوەن تایبەتمەندی لێخوڕینی خۆییە و لە هەمان کاتیشدا هێزێکی یەکجار زۆری هەیە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "theverge" بڵاو کراوەتەوە، باس لە یەکەم ئۆتۆمبێلی ڕۆبۆتی دەکات کە بە گەردەلوول ناسراوە و دەڵێت، ئەندازیارانی میکانیکی لە بواری دروستکردنی ڕۆبۆتدا، ئۆتۆمبێلێکی ڕۆبۆتیان دروستکردووە بە ناوی "Robo STORM" کە تیمی "Roborace" تاقیکردنەوەیان لەسەر کردووە و گوتویانە، ئەو ئۆتۆمبێلە ڕۆبۆتییە جێگای سەرسامییە چونکە خاوەن هێزێکی یەکجار زۆرە و لەڕووی تایبەتمەندیشەوە یەکێکە لە شۆفێرەکانی ئۆتۆمبێلە پێشبڕکێکان.

ماڵپەڕەکە زیاتر لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە ڕۆبۆتییەوە گوتویەتی، ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندی لێخوڕینی خۆیی هەیە بە خێراییەکی زۆر، هەروەها ئەوەیش گوتراوە کە ئەو رۆبۆتە خاوەن چوار تایەیە و هێزەکەیشی دەگاتە 135 کیلۆوات و دەتوانێت بە خێرایی 120 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بڕوات، ئەمەیش وایکردووە بە ڕۆبۆتی گەردەلوول بناسرێت و سەرنجی خەڵکی پێ ڕابکێشرێت.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان