هونەرمەند له‌نجه عه‌لی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، ڤیدیۆیه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ش هه‌وادارانی تووشى شۆك بوونه.
له ڤیدیۆكه‌دا له‌نجه عه‌لى گۆرانییه‌كی كۆنى هیندى به زمانى هیندۆسى ده‌ڵێته‌وه ، ئه‌مه‌یش هه‌وادارانى تووشى شۆك كردووه به‌وه‌ى یه‌كه‌مجاره هونه‌رمه‌ندێكى كورد گۆرانى به هیندى بڵێت و كارى كلیپیشى بۆ بكات و بڵاوى بكاته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه له‌نجه گۆرانى هیندى بڵێته‌وه، ماوه‌یه‌ك لەمەوبەریش گۆرانییه‌كى به زمانى هیندى بڵاو كرده‌وه به‌ناوى (Tere Liye)، ئه‌و كات هه‌ودارێكى زۆرى به‌و گۆرانییه بۆ خۆى كۆ كرده‌وه.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه.
له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێستا سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی، ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردووەتەوە و 10 ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.