به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵ تا 15ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێ و 15 وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێ.
له خشتهكه هاتووه، ڕۆژی پێنجی ئه‌م مانگه دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه مووچه‌یان پێ دراوه، ئه‌مڕۆ دووشه‌میش یه‌كه‌ی 80 و 70 مووچه وه‌رده‌گرن، سه‌بی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و چوارشه‌م هه‌شتی مانگ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌ی پێ ده‌درێت.
له به‌شێكی تری خشتهكه هاتووه، ڕۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 12 ئاب/ئۆگه‌ست وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و شه‌هد و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مووچه وه‌رده‌گرن، بۆ ڕۆژی دواتریش ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
هه‌روه‌ها 14ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته سێشه‌م وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان، بۆ ڕۆژی چوارشه‌م 15ی ئاب/ئۆگه‌ستیش مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.