ئایا جێگه‌ی ته‌قه‌ڵی منداڵبوون چاره‌ ده‌بێ؟

:: PM:04:31:09/12/2016 ‌
"جێگەی تەقەڵی دوورینەوەی دوای نەشتەرگەری یان هەر بڕینێکی تر کە بە قووڵی پێستی گرتبێتەوە، بەتەواوی چاک نابێتەوە" ئەمە ئەو هەواڵە ناخۆشەیە کە کۆمەڵگەی فڕەنسی بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری ڕای گەیاندووە، بەڵام چارە چییە؟

هەر برین یان تەقەڵێک کە پێستی گرتبێتەوە، ئەوا لە ڕێی نەشتەرگەرییەوە دەتوانی وا بکەی دیار نەمێنێ، بەڵام کە بە قووڵی برینەکە دروست بووبێت، ئەوە ئاسان نییە وای لێ بکەی هەرگیز دیار نەمێنێ. بەپێی توێژینەوە فڕەنسییەکەش، دەتوانی لەڕێی دانانی شانەی پێستی شوێنی تری جەستەی ئەو کەسە، لە ڕێی نەشتەرگەرییەوە، دەتوانی وای لێ بکەی بیشاریتەوە، بەڵام هەر کەمێک دیار دەبێ.

ئەو نەشتەرگەرییە، شەش مانگ بۆ دوو ساڵی دەوێت تا بەتەواوی کاریگەرییەکانی دروست دەبێ، تا ئێستەش باشترین چارەسەرە وا دەکات کە خانمان بەتەواوی لێی ڕازی بن و تەنیا خەتێکی باریکی بچووک دەمێنێتەوە.

جگە لە نەشتەرگەریی چاندنی شانە، ڕێگەیەکی تریش هەیە کە بریتییە لە دانانی "ستیرویدات" لە رێگەی دەرزییەوە و وا دەکات شوێنەکە بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەردا بێت و زۆر نزیک بێت لە دیارنەبوونی تەواو.

ڕێگەیەکی تریش هەیە کە ئەمەیان زۆر ئاسانە، بریتییە لە بە بەردەوام دانانی سەهۆڵ لەسەر برینەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک کە وا دەکات بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو چارەی بکات.

سه‌رچاوه‌: سه‌یده‌تی


وشە - موحسین شابان