پیاوێكی تایله‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت، خۆی كرد به مردوو و ژنه‌كه‌یشی پاره‌ی كفن و پرسه‌كه‌ی له خێزانه‌كه‌ی وه‌رگرت، كه‌چی دواتر ده‌ركه‌وت نه‌مردووه.
تاشاوییت جانجیۆ پیاوێكی فێڵبازی تایله‌ندییه، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی پلانێكی سه‌یریان بۆ پاره په‌یداكردن دانا، بۆیه خۆی كرد به مردوو و وێنه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ژنی ئه‌و پیاوه چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێرده‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، باسی له‌وه كرد كه به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و ڕه‌بوو گیانی له ده‌ست داوه، كاتێك ههواڵهكهیشی به خێزانی مێرده‌كه‌ی گه‌یاند، پێی گوتن له‌گه‌ڵ خۆتان پاره‌ی پرسه، كفنه‌كه‌ی و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌كه‌ی بنێرن، چونكه هیچمان نییه.
خێزانی پیاوه‌كه ڕاسته‌وخۆ هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان نارد، كاتێكیش هاتنه ناو پرسه‌كه، ئامۆزایه‌كی پیاوه‌كه گومانی له بابه‌ته‌كه هه‌بوو، بۆیه به ژنی تاشاوییتی ئامۆزای گوت كه پێشتر تاشاوییت هیچی نه‌بووه و ته‌ندروستی باش بووه، چۆنه وا له ناكاو مردووه، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی گوتی كه هه‌رگیز باش نه‌بووه ته‌نیا له‌به‌رچاو خه‌ڵكی خۆی وا ده‌رخستووه.
ئه‌م وه‌ڵامه ئامۆزای پیاوه‌كه‌ی بێده‌نگ نه‌كرد، بۆیه له ڕێی ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه پێوه‌ندییه‌كی به پیاوه‌كه‌وه كرد، كه‌چی بینی هه‌ڵگیرا و ئامۆزاكه‌ی قسه‌ی كرد، له ناكاویش مۆبایله‌كه‌ی كوژانده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئاشكرابوونی فێڵكهیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێزانی پیاوه‌كه لێی خۆش بوون و گوێیان پێی نه‌دا، به‌ڵام هاوڕێكانی به‌لایانه‌وه ئاسایی نه‌بوو، چونكه پێشتریش ئه‌و پیاوه هه‌مان كاری به‌رانبه‌ر كردبوون و جزدانی پاره‌كانی لێ دزیبوون.