زۆرجار لە كاتی بەكارهێنانی ئاپی واتسئاپ كە یەكێكە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، نامەكان دەسڕیتەوە و دواتر پێویستت بە زانیارییەكانی هەمان نامە دەبێتەوە، زۆرجاریش خۆكارانە نامەكان دەسڕێنەوە، ئەمە خەڵكێكی زۆر تووشی نیگەرانی دەكات، بەڵام ئێستە ڕێی جیاواز دۆزراونەتەوە و بە دڵنیایییەوە دەتوانن دوای سڕینەوەی نامەكانیش دووبارە بیبینن و بیخوێننەوە.
كۆمپانیای
واتسئاپ خۆی هیچ كات ئەو خزمەتگوزارییەت پێشكەش ناكات، بەڵام دەتوانی لە ڕێی ئاپی زیادكراوەوە ئەم كارە ئەنجام بدەیتە و نامە سڕاوەكانیش بە ئاسایی بخوێنێتەوە.
گرنگترین ئاپ بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە، بریتییە لە Whats Removed ئەم ئاپە بە خۆڕایی لە گووگڵ پلەی بوونی هەیە، دوای دابەزاندنی دەتوانێ بە ئاسایی هەموو نامە سڕاوەكانت پێشان بدات و بیخوێنێتەوە.
جیا لەوە ئاپێكی تریش بوونی هەیە بە ناوی Notification History بەهەمانشێوە لە گووگڵ پلەی دەتوانن داونلۆدی بكەن و بیخەنە سەر مۆبایەكانتان، ئەركی ئەو ئاپە ئەوەیە هەموو ئەو كارانەی لە مۆبایل ئەنجامی دەدەن، هەڵی بگرێ و كۆنتڕۆڵی بكات، هەركات ویستتان لەسەر بێ، دەتوانن نامەكان بهێننەوە و بیخوێننەوە.
ئهم ههوڵهی به جۆرێك له سیخوڕیكردن دادهنرێ، چونكه كاتێك كهسێك نامهیهكت بۆ دهنێری، ئهوا نامهكه دهسڕێتهوه و پێویسته لای تۆش بسڕێتهوه، بهڵام تۆ بهو بهرنامهیه دهتوانی نامه سڕاوهكهی ئهویش ببینی.