دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هواوی مۆبایلێكی دروست كرد كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 7.00 ئینج بوو ڤیڤۆیش مۆبایلێك له هه‌مان جۆر دروست ده‌كات كه له‌ڕووی شاشه‌وه له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كه‌ی هواوی شاشه‌یان یه‌ك قه‌باره‌ی هه‌یه، به‌ڵام له كوالێتیدا جیاوازن.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه كۆمپانیای ڤیڤۆی چینی یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه و له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شدا ركابه‌ری هواوی ده‌كات، له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یشدا ئه‌وه‌یش دیاره كه ڤیڤۆ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌تر كردووه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری و سیسته‌مه‌كه‌یشی كردووه‌ته "Full HD" كه ڕوونییه‌كه‌ی 1080 به 2316 پیكسڵه.
ڤیڤۆ ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م مۆبایله زۆر به‌هێزه و له‌ڕووی دیزاینیشه‌وه زۆر به‌شێوازێكی جوان دروست كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه وه‌ك ڕكابه‌رێك بێت بۆ مۆبایله به‌ناوبانگ و به‌هێزه‌كانی دنیا.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.