ئاوێنەیەکی 3D دروست کرا

:: PM:07:02:06/08/2018 ‌

لە داهێنانێکی نوێدا زانا میکانیکییەکانی بەریتانیا ئاوێنەیەکی 3Dیان دروست کرد کە هاوکاریت دەکات لە ڕێکخستنی باری لەشجوانی "Fitnees"، هەروەها باری تەندروستی جەستەت پێدەڵێت، ئەمەیش تەنیا بەوەستان بەرانبەر ئاوێنەکە.

هەواڵێکی ماڵپەڕی "dailymail" ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە ئەندازیاران و زانایانی میکانیکی بەریتانی ئاوێنەیەکی تایبەتیان دروست کردووە کە باری لەشجوانی پیاوان و لەشڕێکی ژنان دەردەخات ئەمەیش تەنیا بە ڕاوەستان بەرانبەر ئاوێنە 3D یەکە و دوای تەواوبوونی پشکنینەکانی خۆی شیکارییەکانی جەستەت پێدەڵێت، هەروەها ئاماژە دراوە، ئەو پشکنینە تەنیا لەڕێگەی جەستەی ڕووتەوە ئەنجام دەدرێت و ئاوێنەکە خۆی ناڕێکی لە جەستەتدا دەدۆزێتەوە یان پێتدەڵێت ماسوولکەکانت تووشی کەشەنبوون بوون.

ماڵپەڕەکە ئەوەیشی خستووەتە روو، ئەم ئاوێنەیە لەڕێگەی ئاپێکی تایبەتەوە لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانتان پێوەند دەدرێت، هەروەها دوای ئەوەی ئاوێنە 3D یەکە بە تەواوەتی پشکنیینەکەی ئەنجامدا شیکارییەکان دەنێرێتەوە ناو مۆبایلەکەت و لەوێوە ناڕێکی و ناتەندروستی جەستەت دەستنیشان دەکات و هەر لەڕێگەی ئەم ئاپەوە کە پێوەندی دارە لەگەڵ ئاوێنەکە چارەسەرت بۆ دادەنێت و شێوازی وەرزشکردنی تەندروستت پێدەڵێت، بۆ ئەوەی جەستەت تووشی هێچ کەشەنبوونێک نەبێت.








وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان