زۆربه‌ى كات ئه‌ستێره‌كان له پێگه‌كانیانه‌وه وێنه‌یه‌كى نوێى خۆیان له‌گه‌ڵ گوته‌یه‌ك پۆست ده‌كه‌ن كه ئامانجیان هه‌یه بۆ پێكانیان و زۆربه‌ى جار به پێچه‌وانه‌وه تووشى كێشه ده‌بنه‌وه و ڕه‌خنه‌ى تووندیان لێ ده‌گیرێت، له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتن و گوته‌كانیان.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج خاتوونه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوویه‌تى: "قورسترین سزای ژن ئەوەیە لە کۆشکێکدا بەندی بکەیت و ئاوێنەی لێ نەبێت، ئێوە ئەڵێن چی کچان؟"، هه‌وادرێكى به‌ناوى "ئاسى" كه كچێكى كورده بۆى نووسیوه تۆ له‌و كۆتوبه‌نده ده‌رچوویته و ئێسته كچ نه‌ماوى بۆچى ئیتر ئاسته‌مه.
ئه‌م قه‌سه‌یه‌ى هه‌واداره‌كه‌ى شانۆ له كاتێكدایه، شانۆ ماوه‌یه‌كى زۆر نییه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌وادارە‌كانى پێیان وایه ئێسته به‌ندى ماڵه‌وه بێت و له ژێر فشاردابێت، به‌ڵام شانۆ هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داونه‌ته‌وه.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له‌دایك بووه، پێشتر پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو شانۆ ئه‌و پرۆگرامه‌ی پێشكه‌ش كرد و تا ئێسته‌یش له كاركردن له‌و كه‌ناڵه به‌رده‌وامه.