ئەمجارە جیاواز له جاره‌كانى تر خه‌ریكه به‌رهه‌مه‌كه‌ى گۆران ته‌واو ده‌بێت و ئه‌و هێشته ئاشكراى نه‌كردووه كه ناوى به‌رهه‌مه‌كه‌یشى چییە.
گۆرانیبێژی لاو "گۆران نوری"، جگه له به‌رهه‌مى هونه‌رى نوێى كه ئێسته سەرقاڵییه‌تى به نیازه له ئاینده‌یه‌كى نزیك ئەلبوومێکی نوێ بڵاو بكاته‌وه.
گۆران له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى: "خۆشەویستی"، ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمه، به نیازم به شێوه‌ى ڤیدیۆ كلیپ بڵاوى بكه‌مه‌وه كه یه‌كێك ده‌بێت له تراكەکانى ئه‌لبوومه تازه‌كه‌م و ستایلێکی جیاوازە لە ستایلی کلیپی ماچ، هاوشێوەی بەرهەمەکانی پێشووم دەبێت واتە بە ستایلی خاو، یەکێکە لەو گۆرانیانەی زۆرم خۆشدەوێت، چونکە لە خۆمەوە نزیکە و لەگەڵیدا دەژیم".
زیاتر نووسیوویه‌تى: گۆرانی "خۆشەویستی" مێلۆدی و دابەشکردنی میوزیکی لە لایەن ستۆدیۆ ئاریۆسەوە بۆ ئامادە کراوە، هۆنراوەی لە لایەن ئیسماعیل محەمەدەوە نوسراوەته‌وه".
له باره‌ى ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌وه ڕاى گه‌یاندووه، سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبومێکه، کە لە 10 تراک پێکهاتووە، پێنج تراکیان تەواو بووە، یەکێک لەو تراکانەی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو دەكاته‌وه به ناوى "خۆشەویستی" و له پێشووتر زانیارى له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه.
گۆران نوری خەڵکی سلێمانییە و لە ساڵی 1984 لەدایکبووە، بۆ ماوەی 17 ساڵ دەبێت لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە، یەکەم کاری هونەری بە ناوی (بۆ کوێ دەڕۆی) بوو، خاوەنی چەندان ڤیدیۆ کلیپە.