بەگوێرەی ئەوەی ئێستە مۆبایلەکانی ئایفۆن بە دنیادا بڵاوبوونەتەوە، خەڵک پرسیار دەکات کە ئایا کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم مۆبایلی چۆن بووە و ساڵی چەند دەرچووە.
راپۆرتێک لە ماڵپەڕی "
cnbc" کە باس لە یەکەم دەرچوونی مۆبایلی ئایفۆن بۆ کۆتا مۆبایل دەکات کە ئایفۆن ئێکسە، بەگوێرەی کۆنی و ساڵی دەرچوونیان مۆبایلەکان ڕێکخراون، رەنگە بەلای هەموانە پرسیاربێت کە ئەو کۆمپانیایە لە چ جۆرە مۆبایلێکەوە دەستی پێ کردووە تا گەیشتووە بە ئایفۆن ئێکس.
یەکەم – ئایفۆن ئۆرجیناڵ: یەکەم مۆبایل کە کۆمپانیای ئەپڵ دروستی کرد ئایفۆن "ئۆرجیناڵ" بوو کە لە ساڵی 2007 دا خستییە بازاڕەکانی دنیاوە، یەکەم مۆبایل بوو لەو کاتە کە تایبەتمەندی شەش لەمسی هەبوو، ئەمەیش وای کرد مۆبایلەکانی ئەپڵ زیاتر بکڕدرێت.
دووەم – ئایفۆن 3G: کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئۆرجیناڵی ئەپدەیت کرد بۆ ئایفۆن 3G لە ساڵی 2008 ئەمەیش بوو بە دووەم مۆبایلی کۆمپانیای ئەپڵ، هەروەها ئەم مۆبایلە جیاواز لە مۆبایلەکەی پێشووتر تایبەتمەندی "چوونە ناو تۆڕی ئینتەر نێت"ی بۆ دانرابوو، بە "سیم کارت یان بە WI-FI".
سێیەم – ئایفۆن 3GS: دوای ئەوەی مۆبایلی ئۆرجیناڵ کرا بە 3G ئەپڵ بڕیاریدا زیاتر پەرە بە مۆبایلەکانی بدات لەمەوە ساڵی 2009 ئایفۆن 3GSی خستە بازاڕەکانەوە کە خێرایی 4Gی بۆ دانرابوو و دەتتوانی بەشێوازێکی زۆر خێرا کار بە مۆبایلەکە یان بە ئینتەرنێت بکەی.
چوارەم – ئایفۆن 4 و 4S: ئەم مۆبایلانە دوو لە مۆبایلە بەهێزەکانی ئەپڵن کە لە ساڵی 2010 بۆ 2011 دەرچوون ڕێژەیەکی زۆریان لێفرۆشرا تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو مۆبایلە وای کرد فرۆشی ئەپڵ بازاڕەکانی دونیا قۆرخ بکات، هەروەها ئەمەیش وایکرد ئەپڵ بەتەواوەتی بە دنیا بناسرێت.
پێنجەم – ئایفۆن 5 و 5S: هەنگاوی بەناوبانگبوونی ئەپڵ لەو دوو مۆبایلەوە دەستی پێکرد کە ئایفۆن پێنج لە ساڵی 2012 دەرچوو و ئایفۆن 5sیش لە ساڵی 2013 دەرچوو، مۆبایلی ئایفۆن پینج ئێس بە سیستەمی پەنجەمۆر کاردەکات، ئەمەیش شۆڕشێکی گەورەی مۆبایل بوو لەوکاتەدا، هەروەها هەر لە ساڵی 2013 ئایفۆن 5C ش خرایە بازاڕەوە.
شەشەم – ئایفۆن شەش و شەش پڵەس لەگەڵ ئایفۆن شەش ئێس و شەش ئێس پڵەس: ئەم جۆرە مۆبایلانە بەتەواوەتی کۆمپانیای ئەپڵیان بە دنیا ناساند، ئەمەیش لەڕووی تایبەتمەندیەوە کە لە ساڵی 2015 خرانە بازاڕەوە و زۆر بەهێز و ناوازە دروست کرابون و دیزاینێکی جوانیان بۆ دەستنیشان کرابوو.
حەوتەم – ئایفۆن 5SE: ئەم جۆرە مۆبایلە دیزاینی ئایفۆن پێنجی هەیە، بەڵام تایبەتمەندی ئایفۆن شەشی هەیە کە ئەم مۆبایلە خێراییەکی زۆری بۆ دانراوە و کەڤەرێکی پتەوی هەیە، هەروەها ئایفۆن پێنج ئێس ئی لە ساڵی 2016 خرایە بازاڕەکانی دنیاوە کە نرخێکی گونجاوی هەبوو سەڕەڕای تایبەتمەندییە ناوازەکانی و خەڵکێکی زۆر سوودیان لێ وەرگرت.
هەشتەم – ئایفۆن حەوت و حەوت پڵەس: دوو لە باشترین جۆرەکانی مۆبایلی ئایفۆن کە لە کۆتاکانی ساڵی 2016 دا خرانە بازاڕەوە و تا ئێستەیش ئەو جۆرە مۆبایلانە خاوەن فڕۆشێکی زۆرن، چونکە کوالێتی بەرزیان هەیە و دیزاینێکی زۆر جوانیان بۆ کراوە.
نۆیەم – ئایفۆن هەشت و هەشت پڵەس: دوو جۆری تر لە مۆبایلە بەهێزەکانی ئەپڵ، ئایفۆنەکانی هەشت و هەشت پڵەسن، ئەو مۆبایلانە خاوەن تایبەتمەندی ناوازەن و دیزاینێکی سەرسووڕهێنەریان بۆ دانراوە کە لە ساڵی 2018 خرایە بازاڕەوە و لە ئێستەدا خەڵکێکی زۆر لە دنیادا ئەو دوو جۆرە مۆبایلە بەکاردەهێنێت.
دەیەم – ئایفۆن ئێکس: یەکێک لە بەهێزترین و باشترین جۆرەکانی مۆبایل لە دنیادا ئایفۆن ئێکسە کە تا ئێستەیش ڕکابەر بۆ ئەم مۆبایلە دروست نەکراوە، ئەو مۆبایلە بەهێزە لە ساڵی 2018 دا خرایە بازاڕەکانەوە و خەڵکێکی زۆریش توانیان سوود لەو بەرهەمە بەهێزەی ئەپڵ وەرگرن.
بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ لە داهاتوویەکی نزیکدا ئایفۆن ئێکس پڵەسیش دروست بکات کە بڕیارە لەگەڵ هاتنی ئەپدەیتی IOS 12 بیخاتە بازاڕەکانی دنیاوە.
كۆمپانیای ئهپڵ له ساڵی 1976 له لایهن ستیڤ وۆزنهیك و ستیڤ جۆبس له ئهمهریكا دامهزرا و له ساڵی 1984 ئهپڵ دهستی به فرۆشتنی كومپیوتهر كرد، ههروهها له ساڵی 2010 ئهپڵ دهستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، لهگهڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕهوه و لهو كاتهوه ئهپڵ به یهكێك له كۆمپانیا زلهێزهكانی دنیا دەناسرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی لقێکیان لە کوردستان هەیە کە دەکەوێتە شاری سلێمانی، ئەم کۆمپانیایە بریکاری سەرەکی ئەپڵیان بۆ ناردووە، هەروەها بە نافەرمیش چەند لقێکیان هەیە لە شاری هەولێر کە دەکەونە ناو مۆڵەکانەوە.