جارێكى تر به بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى بچووكى ڤیدیۆیى كه پێشانى ده‌دات خه‌ریكى ئاماده‌كارییه بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه ته‌واوى پێگە هونەرییەکان به هه‌واڵى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى ده‌ته‌نێته‌وه.
خانمە گۆرانیبێژ لۆكه زاهیر، ڤیدیۆیه‌كى به‌رهه‌مە نوێیه‌كه‌ى له واڵی تایبه‌تی خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، بڵاو كرده‌وه و ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هه‌ژێنێت و سه‌رقاڵیان ده‌كات به‌خۆیه‌وه، ڤیدیۆیەکه‌ی لە کەنار دەریا تۆمار كردووه و ئاشكراى كردووه كه لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
لۆکە زاهیر به‌وه ناسراوه له‌ش و لارێكى ورووژێنه‌رى هه‌یه، خانمه گۆرانیبێژێكی كورده، له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و به یه‌كێك له چالاكترین هونه‌رمه‌نده ژنه‌كانی كورد داده‌نرێت.
له مناڵییه‌وه خولیای هونه‌ری گۆرانیبێژی بووه، دواجار له ساڵی ٢٠٠٨ ده‌ست به یه‌كه‌مین كاری ده‌كات، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی وه‌ك كلیپ بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی "ترس"، یه‌كێكه له گۆرانییەکانی ناو ئه‌لبوومی "sms" كه له ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو كرایه‌وه و پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا، له ساڵی ٢٠١٠ وەک باشترین لاوی ساڵ هه‌ڵبژێردرا، له هه‌مان ساڵدا دوو ئه‌لبوومی بڵاو كردەوه و خاوه‌نی زیاتر له ١٥ كلیپ و زیاتر له ٧٠ گۆرانییه.
له چه‌ندین سروودی نیشتمانی به‌شدار بووه، وه‌ك سروودی "بۆ كوردستان"، به هاوبه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك وه‌ك (پێوه‌ند جاف، عه‌بدول قه‌هار زاخۆیی، مۆنیكا، و میرا) هه‌روه‌ها سروودی "سه‌ربه‌خۆبوون" په‌یامێكی گرنگ بوو بانگه‌وازی بۆ یه‌كڕێزی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان، هه‌روه‌ها سروودی نۆێبوونه‌وه و سروودی "هه‌ماوه‌ند"، ئه‌مانه هه‌مووی.
لۆكه زاهیر ئێسته له سویسرا له‌گه‌ڵ ماڵباتەکەی ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له لایه‌ن ئەوەوە بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له‌پڕ و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان پێوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.