كچێكی سعوودی به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و ناڕاسته‌وخۆ داوای هاوسه‌رگیری له ئه‌كته‌رێكی ناسراوی تورك كرد كه بووه هۆی دروستبوونی هه‌ڵایه‌كی زۆر له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له ناوچه‌ی كاراكوی سه‌ر به شاری ئیستانبوڵی توركیا، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رز پۆسته‌رێك كه وێنه‌ی "بیركای هارداڵ" ئه‌كته‌ری ناسراوی تورك هه‌ڵواسرا، بووه جێی سه‌رسوڕمانی هاووڵاتییان.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ره گه‌وره‌یه جیا له وێنه‌كه‌ی بیركای هارداڵ، به زمانی توركی نووسراوه "من عاشقی بیركایم، خۆشم ده‌وێی زۆر، شازاده‌كه‌م ئه‌ی خاوه‌نی ئه‌سپه سپییه‌كه، هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی؟.. له سعوودیه ده‌ژیم".
ئه‌م هه‌واڵه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌ربڵاو بووه‌وه، تا ئێسته ئه‌و ئه‌كته‌ره هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی پێشان نه‌داوه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكی توركیا و سعوودییه‌شدا بووه‌ته جێی باس، به‌تایبه‌ت لای سعوودییه‌كان، چونكه له وڵاتێكی وا ئیسلامی‌دا داواكردنی هاوسه‌رگیری له كوڕێك به تایبه‌ت كوڕێكی بێگانه، زۆر ده‌گمه‌نه و جێی باوه‌ڕ نییه.
بیركای هارداڵ ئه‌كته‌رێكی ناسراوی توركه، له‌ناو عه‌ره‌بدا به درامای "خۆشه‌ویستی فریشته" ناوی ده‌ركردووه، بۆیه ئه‌و كچه‌ش دوای بینینی ڕۆڵگێڕانی هارداڵ له‌و درامایه، ده‌موده‌ست عاشقی بووه.