به‌مه‌به‌ستى پێدانی ڕه‌گه‌زنامه و مۆڵه‌تی مانه‌وه له فینله‌ندا كوڕانی عێراقی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچانی فینله‌ندی ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی فینله‌ندا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌شی كۆچبه‌رانی فینله‌ندا كه ئاژانسی
sputnik بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 12 مانگی ڕابردوو پیاوانی عێراقی زۆرترین كه‌س بوون داواكاری ڕه‌گه‌زنامه و مۆڵه‌تی مانه‌وه له ڕێی هاوسه‌رگیریكردن له‌گه‌ڵ كچانی فینله‌ندایان كردووه و ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
به‌پێی ئامارێكیش ده‌ریخستووه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 270 عێراقی داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش به حكوومه‌تی فینله‌ندا كردووه.
میگری سه‌رۆكی به‌شی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه ڕای گه‌یاند، ئه‌مه ڕێیه‌كی ئاسان نییه بۆ گه‌یشتن به ڕه‌گه‌زنامه‌ی فینله‌ندا، به‌ڵكو دیارترین هۆكاره بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه.
ئاشكرای كرد، بۆ ئه‌مساڵ زیاتر 40%ی پیاوانی عێراقی داواكاریی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ كچانی وڵاته‌كه پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتییه و تاهه‌تایه له‌گه‌ڵ یه‌ك نامێننه‌وه و كاتێك ڕه‌گه‌زنامه‌یان وه‌رگرت، له هاوسه‌ره‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه.
له ساڵی 2015وه زیاتر له 20 هه‌زار عێراقی چوونه‌ته فینله‌ندا به‌هۆی ته‌نگژه‌ی عێراق و هاتنی تیرۆریستانی داعش و مه‌ترسی كه‌وتنه‌سه‌ر گیانیان.