منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و شته‌ی له به‌رده‌می بووه ده‌رمانی چییه، خواردوویه‌تی و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له هه‌رسكردنی، گیانی پێ له ده‌ست دا.
كۆرتیس كۆڵمان منداڵێكی هه‌شت ساڵانی ئه‌مه‌ریكی بوو، له 21ی حوزه‌یرانی ڕابردوو هه‌ستی به برسێتی كرد، بۆیه ده‌ستی برد بۆ حه‌بێكی سپی و پێی وابوو ڤیتامینی پێش خواردنی منداڵانه، بۆیه به‌شێكی زۆری لێ خوارد.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه ماده هۆشبه‌ره‌ی منداڵه‌كه خواردی، گه‌وره‌یه‌كیش بیخواردایه ده‌یكوشت، بۆیه بێگومان دوای قووتدانی حه‌به‌كه كۆرتیس گیانی له ده‌ست دا.
دوای ئه‌م ڕووداوه، جێلبرت كۆڵمانی باوكی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به یه‌كێك له هاوڕێكانیه‌وه كردووه، ئه‌ویش ئامۆژگاری كردووه كه بابه‌ته‌كه بۆ پۆلیس باس بكات، به‌ڵام باوكی منداڵه مردووه‌كه نكۆڵی كردووه، چونكه ترساوه بچێته گرتووخانه، ته‌نانه‌ت چه‌كی هه‌ڵگرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی خۆی و هاوڕێكه‌یشی كردووه.
له ناچاریدا منداڵه‌كه‌ی بردووه‌ته ماڵی باوكی، كاتێك ئه‌وانیش بردوویانه‌ته لای پزیشك، پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه كه هه‌ر له زووه‌وه منداڵه‌كه مردووه، چونكه ماده هۆشبه‌ره‌كه زۆر به‌هێز بووه و ئه‌و منداڵه‌ش به‌رگه‌ی نه‌گرتووه.
بێگومان بابه‌ته‌كه ئاشكرا بوو، له چواری كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی باوكی منداڵه بێ تاوانه‌كه ده‌كرێت و ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 40 ساڵ زیندانی بكرێت.