به‌گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی مارك زوكه‌ربێرگ كه له كۆنفڕانسی F8 دا ڕوونی كردبووه‌وه، هه‌ر په‌یجێكی فه‌یسبووك ڤیدیۆ یان وێنه‌ی یان هه‌ر پۆستێكی توندوتیژی بكات ده‌یسڕینه‌وه، بۆیه له ئه‌نجامدا یه‌كێك له به‌ناوبانگترین په‌یجی سڕییه‌وه كه له كۆتا پۆستیدا توندوتیژی بڵاو كردبووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له په‌یجێكی به‌ناوبانگی فه‌یسبووك ده‌كات كه ئه‌م په‌یجه بانگه‌شه‌ی بۆ توندوتیژی كردووه و پۆستی هه‌راسانكه‌ری له‌ناو فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ملیۆنان خه‌ڵك بینیویه‌تی، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆنتڕۆڵی سه‌ره‌كی فه‌یسبووك هه‌ستن به سڕینه‌وه‌ی ئه‌م پیجه.
په‌یجه‌كه به‌ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوبانگی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كراوه كه ناوی "Alex Jones" هۆكاری سه‌ره‌كی سڕینه‌وه‌ی ئه‌م په‌یجه به‌ناوبانگه له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه ئه‌وه‌بوو كه له كۆتای پۆسته‌كانیدا چوار ڤیدیۆی بڵاو كردووه كه تێیدا سه‌رزه‌نشتی خه‌ڵكی ده‌كرد و له وتاره‌كانیدا وشه‌ی توندوتیژی زۆر به‌كار ده‌هێنا، ئه‌مه‌یش وایكرد زۆر له خه‌ڵك "UnLike"ی په‌یجه‌كه‌ی بكه‌ن، بۆیه فه‌یسبووك به‌ته‌واوه‌تی په‌یجه‌كه‌ی سڕییه‌وه، جگه له‌وه‌یش چوار په‌یجی تر دوای ئه‌و سڕانه‌وه به هه‌مان هۆكار.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 1.3 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.