كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ساڵی 2018 ئۆتۆمبێل و پیكابی زۆر به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه خسته بازاڕه‌وه، هه‌روه‌ها له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلێكی دروست كرد كه به به‌هێزترین و باشترین جۆری ئۆتۆمبێل داده‌نرێت.
هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كه‌ی كۆمپانیای تۆیۆتا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "4Runner" ه‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه له‌ڕووی بۆدی و دیزاینه‌وه به‌شێوازێكی كه‌م ده‌چێته‌وه سه‌ر مۆدێله كۆنه‌كه‌ی، چونكه تۆیۆتا له‌ڕووی بۆدییه‌وه زۆری گه‌وره‌تری كردووه و هێزیشی زیاد كردووه.
ئۆتۆمبێلی "فۆڕ ڕه‌نه‌ر" جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری بۆدییه‌كه‌ی و بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌هێز كردووه كه ده‌گاته هێزی 278 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها به بزوێنه‌ری 4.0 لیتری كه ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌م كوالێتی هه‌م نرخیشی به‌رز بێته‌وه و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 34 هه‌زار و 810 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.