دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و لۆكه زاهیر له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام گرته‌یه‌كى بچووكى ڤیدیۆیى كه پێشانى ده‌دا خه‌ریكى ئاماده‌كارییه بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى و زۆربەی پێگە هونەرییەکان به هه‌واڵى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى ته‌نییه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌به‌رانبه‌ردا دینا نوێترین وێنه‌كانى خۆى بڵاو كرده‌وه و ههوادارنیشى ترسى دینا به‌رانبه‌ر لۆكه به ڕوونى ده‌بیین.
لاپهرهِى هونه‌رى "كوردستان مه‌گه‌زین" له‌سه‌ر زارى زۆرترین ڕاپرسى هه‌وادارانى هه‌ردوولا نووسیویه‌تى: "دینا له ده‌ركه‌وتنى لۆكه زاهیر ده‌ترسێت و ڕه‌نگه ناودار بوونى دوا بخات، بۆیه ده‌ستى كردووه به بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌ى تازه".
دوێنێ پێنجشه‌م، خانمە گۆرانیبێژ لۆكه زاهیر، ڤیدیۆیه‌كى به‌رهه‌مە نوێیه‌كه‌ى له واڵی تایبه‌تی خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، بڵاو كرده‌وه، ڤیدیۆکه‌ی لە کەنار دەریا تۆمار كردووه و ئاشكراى كردووه كه لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
دینا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووه و نوێترین قوتابیی هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ره، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپە، به‌و دواییه‌ش ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه به ناوی "شای وڵات"، ئاماده‌كردن و ئاوازی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی هی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، له هه‌شت تراكی گۆرانی به ناوه‌كانی خۆشه‌ویستم، شای وڵات، یای زین، دروود، مه‌گه‌ڕێوه، منت بیرچۆته‌وه، تێنه‌گه‌یشتم و خۆشه‌ویستی گه‌ل پێك دێت.