گرینگترین سوودەکانی خوێن بەخشین

:: PM:06:59:07/08/2018 ‌

خوێن بەخشین یەکێکە لە کارە گرینگەکان کە رۆژانە ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگار دەکات بەتایبەت ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی "سالاسیما" بوون، لەبەر ئەمە پزیشکان چەندان توێژینەوەیان ئەنجام داوە بۆ خوێن بەخشین و دەرکەوتووە ئەم کارە زۆر بەسوودە بۆ جەستە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "organicfacts" بڵاو کراوەتەوە کە خوێن بەخشین یەکێکە لە کارە بەسوودەکان بۆ دووربوون لە نەخۆشی و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە خوێنە، بۆیە پزیشکان چەند توێژینەوەیەکیان ئەنجام داوە لەسەر ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن و ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە یەکێک لە سەرەکیترین کاریگەرییەکانی ئەوەیە کە جەستە لە خەمۆکی ڕزگار دەکات.

بەڵام پزیشکان ئەوەیشیان ڕوون کردووەتەوە کە پێویستە ئەو کەسەی خوێن دەبەخشێت هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبێت و جگەرەکێش نەبی و پێشوتر تووشی نەخۆشی شەکرە نەبووبێت و هیچ تاتۆیەکی لەسەر جەستەی نەبێت، ئەمەیش لە مەرجە سەرەکییەکانی خوێن بەخشینە.

پزیشکان زیاتر لەبارەی سوودەکانی خوێن بەخشینەوە گوتوویانە، یەکێک لە گرینگترین سوودەکانی خوێن بەخشین ئەوەیە کە بە تەواوەتی پارێزراو دەبیت لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەتایبەت نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بەخشینی مادەی ئاسن و چوونە دەرەوەی ئەو مادەیە لە جەستەدا کە وا دەکات مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لەسەرت نەمێنێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان