گۆرانیبێژی لاو هونه‌ر محه‌مه‌د یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری به شێوه‌ی كلیپ له ژێر ناونیشانی "ناتوانین" له پێگه‌ی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست محه‌مه‌دی برای بڵاو كردووه‌ته‌وه بینه‌رێكی زۆرى له ده‌ورى كلیپه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه.
كلیپی ناتوانین، تێكست و مێلۆدی هه‌ڵوێست محه‌مه‌د ئاماده‌ی كردووه و له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكریه‌وه كاری ئه‌رێنجمێنتی بۆ كراوه. بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كلیپێكی تریش به ناوی "با لێره‌بم" بڵاو بكاته‌وه.
هونه‌ر محه‌مه‌د له دایكبووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و برای هه‌ڵوێست محه‌مه‌دی گۆرانیبێژه، له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نییه‌وه ئاره‌زووی تێكه‌ڵ بوونی به دنیای هونه‌ری هه‌بووه، خه‌ونی ئه‌وه‌بووه له ئاستی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان بێت. یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی ده‌نگ به‌ناوی "ئازاری دڵ" بڵاو كرده‌وه و دووه‌م به‌رهه‌میشی دووێتێك بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێستى براى.