بۆ یه‌كه‌م جار له دنیادا كاتژمێرێكی زیره‌ك دروست كرا كه شه‌حن كردنه‌وه‌ی پێویست نییه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه به یه‌كێك له باشترین كاتژمێره زیره‌كه‌كان دابنرێت، هه‌روها ئه‌م كاتژمێره تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی هه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌حن كردنه‌وه‌ی كاره‌بایی پێویست نییه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
powerwatch" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له به‌سوودترین و باشترین جۆره‌كانی كاتژمێری زیره‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆ یه‌كه‌م جار كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی تایبه‌ت به‌دروست كردنی كاتژمێری زیره‌ك له نوێترین به‌رهه‌میدا كاتژمێرێكی زیره‌كی دروست كرد به‌ناوی "matrix power" كه تاكه كاتژمێره شه‌حن كردنی كاره‌بایی پێویست نییه.
مه‌ڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی powerwatch باس له چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی ئه‌م كاتژمێره ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی تر دنیا پێویستی به شه‌حن كردنه‌وه نییه، چونكه به گه‌رمى جه‌سته خۆى شه‌حن ده‌كاته‌وه.
كاتژمێره‌كه دژه ته‌ڕبوونه واته "له‌ناو ئاودا كارده‌كات به‌شێوازێكی زۆر چالاك" دروستكه‌رانی ئه‌م كاتژمێره ده‌ڵێن، ده‌توانیت له‌ڕێی بلووتووسه‌وه سیسته‌مه‌كانی "IOS" و ئه‌ندرۆید پێوه‌ندی بكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م كاتژمێره‌دا و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆتی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ی به‌تایبه‌ت وه‌رزش كردن، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخی ئه‌م كاتژمێره بگاته 239 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.