نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:20:08/08/2018 ‌

 

ئەمڕۆچوارشەم 8ی ئاب نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 212دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 234 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 208هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  180 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 212دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار  و 400  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120هەزار و 400 دینار.

 

100 یۆرۆ: 139 هەزار  500  دینار.

 

100 پاو‌ند: 156 هەزار  و 150 دینار

 

100 لیرەی توركی:  23  هەزار دینار.

100 هەزار تومەن:  13 هەزار و 750   دینار

 

100 یۆرۆ: 115 دۆلار و 77 سەنت

 

100 پاوند: 129 دۆلار و 60سەنت

 



وشە - سلێمان تاشان