بڕیاره له 23ى ئه‌م مانگه‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، به ڕێژه‌ى %25 رسوومى گومركى بخاته سه‌ر شتومه‌كى چینى كه به‌هاكه‌ى به 50 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى فرانس پرێس، نوێنه‌رى بازرگانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه، له 23ى ئاب/ ئۆگستس ئه‌مه‌ریكا رسوومى گومركى نوێ ده‌خاته سه‌ر شتومه‌كى چینى كه ژماره‌یان 279 به‌رهه‌م ده‌بێت.
رێژه‌ى رسوومه‌كه‌ش %25 ده‌بێت و كه به‌هاكه‌ى به 50 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌م رسوومانه‌ى به به‌هاى 34 ملیار دۆلار له شه‌شى ته‌مووزى رابردووه، به كرده‌یى له‌سه‌ر شتومه‌كه چینییه‌كان سه‌پێنراوه، به‌هاكه‌ى تر كه 16 ملیار دۆلار ده‌بێت له ماوه‌ى داهاتوودا ده‌سه‌پێنرێت.
وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مه‌ریكا روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه وه‌ك سزایه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى كه چین له بوارى بازرگانى و پێشیلیكردنى "مافى خاوه‌ندارێتى هزرى" ئه‌نجامى ده‌دات.
وه‌زاره‌تى بازرگانیى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه‌ش كردووه، به‌منزیكانه ناوى ئه‌و شتومه‌كه چینییانه به فه‌رمى له لیستێكدا له رۆژنامه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.