ئێكسۆن مۆبیل لە پاكستان گەورەترین كێڵگەی نەوتی دۆزییەوە

:: AM:09:35:08/08/2018 ‌

كۆمپانیای ئەمەریكیی ئێكسۆن مۆبیل لە نزیك سنووری پاكستان لەگەڵ ئێران، كێڵگەیەكی گەورەی نەوتی دۆزییەوە و پێشبینی دەكرێ ئەو نەوتەی لە كێڵگەكە حەشار دراوە هێندەی سەرجەم نەوتی یەدەگی كوێت بێت.

عەبدوڵا حوسێن وەزیری دەرەوەی پاكستان لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ ژووری بازرگانی وڵاتەكەی ئەم زانیارییەی ئاشكرا كردووە و داوای لە وەبەرهێنەران كردووە روو لە پاكستان بكەن.

"مێهرنیوز" بڵاوی كردەوە، ئەو وەزیرەی پاكستان لە بارەی پێشبینییەكانی نەوتی یەدەگی كێڵگەكە، نموونەی كوێتی هێناوەتەوە كە لەگەڵی هاوئاستە و ئەمەش لە داهاتوودا دەبیتە هۆی پێشخستنی ئابووریی پاكستان.


بڕی نەوتی یەدەگی كوێت بە پێی دوایین لێكدانەوەی بریتیش پێترۆلیۆم تا كۆتایی ساڵی 2017 بریتی بووە لە 101 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل و ئەمەش 6%ی كۆی رێژەی ئەو نەوتە پێك دەهێنیت تا ئێستە لە دنیا دۆزراوەتەوە.


ئەگەر ئەو زانیارییە 100% راست بێت، ئەوا لە داهاتوودا پاكستان دەبێت بە یەكێك لە 10 وڵاتی سەرەكی بەرهەمهێنەری نەوت لە دنیادا.

هەریەك لە ڤەنزوێلا، سعوودیە، كەنەدا، ئێران، عێراق و رووسیا خاوەنی زۆرترین یەدەگی نەوتن لە دنیادا.

سلێمان



وشە - سلێمان تاشان