نازدار جه‌زیرى خاتوونه گۆرانیبێژى ناسراوى باكورى كوردستان، ئێسته له هه‌ولێر خه‌ریكی ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌یه‌تى و به‌گوته‌ی خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ى "وشه"دا "به‌مزووانه بڵاوى ده‌كاته‌وه".
ئه‌و ئه‌لبوومه نوێیه‌ت چه‌ند تراكه؟
12 تراكى جۆراوجۆرى گۆرانى له‌خۆ گرتووه.
كه‌ى بڵاوى ده‌كه‌یته‌وه؟
به‌مزووانه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه، دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى.
چه‌ند جۆر گۆرانبى له‌خۆ گرتووه؟
ڕای ده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌و ئه‌لبوومه چه‌ند گۆرانی و چه‌ند تراكێكى جۆراوجۆرى له‌خۆ گرتووه وه‌ك نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ره‌بێسك و فۆلكلۆر به زاراوه‌ى جۆراوجۆر .
هه‌ستت چۆنه به‌رانبه‌ر به‌و ئه‌لبوومه نوێیه؟
هه‌ستم گه‌لێك خۆشه و ئه‌و كاره‌م له سه‌رجه‌م كاره بڵاوكراوه‌كانم گه‌وره‌تر و باشتره، چونكه به‌شێوازێكى زۆر جیاواز كارى بۆ كراوه .
بۆچى له توركیا به‌شێك له كاره‌كانیت كردووه؟
له‌به‌ر جیاوازیى كاره‌كانى، له توركیا كارم بۆ كردووه و كارى ئاماده‌كردنى موزیكى له‌وێ بۆ كراوه .
ئێسته له چ قۆناغێكى كاركردندایت بۆى؟
دروستكردنى ئه‌لبوومى گۆرانى به‌چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێت و ئێسته ئێمه قۆناغى باشمان بڕیوه، له قۆناغى سێیه‌مى كاركردنى ئه‌و ئه‌لبوومه‌ین كه قۆناغى هه‌ڵبژاردنى گۆرانییه‌كانه، ئێسته له قۆناغى تۆماركردن و خوێندنى گۆرانییه‌كانم، ئێسته سه‌رجه‌م تراكه‌كانى ئه‌و ئه‌لبوومه‌م تۆمار كراون .
ئه‌و كاره‌ت چۆن وه‌سف ده‌كه‌یت و چى موژده‌یه‌ك به گوێگرانت ده‌ده‌یت؟
كارى ئه‌مجاره‌م زۆر به‌دڵى منه، هیوادارم به‌دڵى گوێگرانم بێت، له‌به‌ر بارودۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان كه ڕه‌وشى كوردستان باش نه‌بوو، كاره‌كانى ئه‌و ئه‌لبوومه‌م زۆر دواخست بۆ ئێسته، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى شتى زۆرمان به‌سه‌رهات وه‌ك كورد و هه‌وڵى له‌ناوبردنمان ده‌درێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك هونه‌رمه‌ند له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه و گۆرانى و كولتوور و داونه‌ریتى تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه، نابێت بوه‌ستین.
تراكه‌كان له په‌یڤ و ئاوازى كێن؟
ئه‌و ئه‌لبوومه پێكدێت له په‌یڤ و ئاوازى زۆر هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد وه‌ك هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ته‌یب تاهیر و عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی و یوسف ڕه‌مه‌زان و شاعیرى ناسراو ئه‌رده‌وان برادۆستى، هه‌روه‌ها چه‌ند سترانى فۆلكلۆر له‌و ئه‌لبوومه‌دا هه‌ن. چوار سترانى خۆم واته له په‌یڤ و ئاوازى خۆم هه‌ن، ده‌رهێنه‌رى كاره‌كه‌یش نۆبه‌دار ئیبراهیم، به‌ڕاستى كارى زۆر باشى تێدا كردووه.
ئه‌و ئه‌لبوومه گۆرانییه‌كى سۆرانى له‌خۆ گرتووه و به‌پێی زانیارییه‌كانى "وشه" كه گوێبیستى به‌شێك له‌و گۆرانییه بووین، به‌شێوازێكى زۆر تایبه‌ت كارى تۆماركردنى بۆ كراوه و هه‌ست ناكه‌یت خاتوونه گۆرانیبێژێكى خاوه‌ن زاراوه‌یه‌كى جیاواز به سۆرانى گۆرانى ده‌چڕێ. تێیدا ده‌ڵێ:
من ته‌نیا تۆم خۆش ده‌وێ به‌بێ تۆ دڵ ناسره‌وێ،
گوڵم له هه‌ردوو دنیا به‌ته‌نیا هه‌ر تۆم ده‌وێ .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى