ره‌شید فه‌ندى نووسه‌ر و زمانزانى كورد، هه‌فته‌ى رابردوو چاپى دووه‌مى فه‌رهه‌نگى كارگێڕی بڵاو كرده‌وه كه به‌گوته‌ی خۆی "چوار هه‌زار زاراوه له بوارى زانستى كارگێڕى له‌خۆ ده‌گرێت". جیا له‌مه‌ش ئه‌م نووسه‌ره رای ده‌گه‌یه‌نێت كه جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى سه‌ربازى، فه‌رهه‌نگێكى تریشى له بوارى راگه‌یاندن داناوه و ئاماده‌ى چاپكردنه.
به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى كۆلیژ و زانكۆكانى كوردستان و به‌شه زانستییه‌كان، له ماوه‌ى خوێندن زۆر له قوتابیان رووبه‌ڕووى كێشه ده‌بنه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خوێندنیان به زمانى كوردییه، به‌ڵام كتێب و زاراوه‌كان له چه‌ندان بوارى زانستى له به‌رده‌ست نین.
هه‌فته‌ى رابردوو نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى كورد ره‌شید فه‌ندى چاپى دووه‌می "فه‌رهه‌نگى كارگێڕی" له دهۆك بڵاو كرده‌وه، وه‌ك خۆى بۆ "وشه" باسى كرد، ئه‌م فه‌رهه‌نگه له چوار هه‌زار زاراوه‌ى بوارى كارگێڕى و زانستى كارگێڕى پێكهاتووه. هه‌رچه‌نده ره‌شید فه‌ندى وه‌ك نووسه‌ر له چه‌ندان بوار ده‌نووسێ به بوارى ئه‌ده‌بیشه‌وه، تا ئێسته گه‌لێك كتێبى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له بوارى كارگێڕى پێشتر شتى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م كارى ده‌بێت.
ره‌شید فه‌ندى ده‌ڵێ، "من نووسه‌رێكم له زۆر بوار كارى نووسین ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێك له‌م بوارانه بوارى زمانه، بۆیه كاركردنیشم له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌كه هه‌ر ده‌چێته بوارى زمانه‌وه".
بوارى كارگێڕى پێشتر له‌لایه‌ن كورده‌وه بایه‌خى پێ نه‌درابوو، زۆر له قوتابیانی كۆلیژ زاراوه‌كان به عه‌ره‌بى و كه‌متریش ئینگلیزى به‌كار دێنن، ئه‌مه وای كردووه كه‌سانێك هه‌بن زمانى كوردى له بوارى كارگێڕى به هه‌ژار بزانن. ره‌شید فه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه هاوڕایه و ده‌ڵێ، "راسته ئێمه هه‌ژارین له‌رووى زاراوه‌كانى كارگێڕى و ئابوورییه‌وه، بۆیه من كاره‌كه‌ى خۆم به فه‌رهه‌نگێكى بچووك ده‌زانم، چونكه هه‌وڵێكه له‌م بواره‌دا هیوادارم هه‌وڵی تریش بدرێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى".
ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ى فه‌ندى به بچووك ناوى ده‌بات، له چوار هه‌زار وشه و زاراوه‌ى بوارى كارگێڕیى پێكهاتووه، ئه‌و گوتى "من زیاتر له دوو ساڵ خه‌ریكى ئاماده‌كردنى ئه‌م فه‌رهه‌نگه بووم، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى زاراوه‌كان كرمانجین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵم داوه زاراوه‌ى هاوبه‌ش بدۆزمه‌وه".
ماوه‌یه‌ك ره‌شید فه‌ندى له ئه‌كادیمیاى كوردى كارى ده‌كرد، ئه‌مه‌ى به ده‌رفه‌تێك زانیوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زاراوه له شێوه‌زاره جیاجیاكانى كوردستانه‌وه. خۆی ده‌ڵێ "هه‌ر له‌و كاته‌ی له ئه‌كادیمیای كوردی بووم، هه‌وڵم ده‌دا سوود له هه‌موو زاراوه كوردییه‌كان ببینین" .
كاركردن له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگى بواره جیاجیاكان، یه‌كێكه له خولیاكانى د. ره‌شید فه‌ندى، ئه‌و له قسه‌كانى بۆ "وشه" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رهه‌نگى سه‌ربازى بڵاو كردووه‌ته‌وه، جیا له‌و كارانه‌ش، فه‌رهه‌نگێكى له بوارى راگه‌یاندن ئاماده كردووه و به‌منزیكانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
ئێسته ئه‌وه‌ى له بازاڕ تێبینى ده‌كرێت، زۆربوونى فه‌رهه‌نگه له بوار و زمانى جیاجیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر له فه‌رهه‌نگه‌كان له‌لایه‌ن گه‌نجانى كه‌مئه‌زموون له شێوه‌ى وه‌رگێڕان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى شرۆڤه بۆ وشه‌كان بكرێ یان بێ ئه‌وه‌ى مه‌رجى زانستى دانانى فه‌رهه‌نگ ره‌چاو بكرێت. ره‌شید فه‌ندى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه دانانى فه‌رهه‌نگ كارێكى زانستییه و ده‌بێت دانه‌ره‌كه‌ى ره‌چاوى مه‌رجه زانستییه‌كان بكات. زیاتر گوتى "كارى فه‌رهه‌نگ و زاراوه‌سازى كارێكى ئاسان نییه، شارهزایییهكى باشى ده‌وێت له هه‌ردوو زماندا، بۆیه هیودارم گه‌نجان زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانیان راست و دروست بێت".
ره‌شید فه‌ندى له ساڵى 1948 له دهۆك له‌دایك بووه، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له جیۆلۆجیا به‌ده‌ست هێناوه، بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆراى له بوارى شێوازه‌كانى وانه‌گوتنه‌وه‌ى زانسته‌كان به‌ده‌ست هێناوه، جیا له‌وه‌ى ساڵانێكى زۆر مامۆستا بووه، له چه‌ندان بوارى تر‌ى وه‌ك رۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌ده‌ب و مێژوو كارى كردووه، تا ئێسته نزیكه‌ى 25 كتێبى بڵاو كردووه‌ته‌وه.