ڤیدیۆ.. ریال مەدرید 2-1 لە رۆمای بردەوە

:: AM:10:13:08/08/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە سێیەم و دوا یاریی خۆی لە جامی پاڵەوانانی ناودەوڵەتی لە وڵاتی ئەمەریكا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی رۆمای ئیتاڵی بردەوە.

یارییەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لەنێو یاریگەی (میتلاف ستادیۆم) لە شاری نیوجرسی ئەمەریكا بەڕێوە چوو، لە گێمی یەكەمدا یانەی ریال مەدرید دوو گۆڵی لە رێگەی یاریزانان ماركۆ ئەسینسیۆ لە خولەكی 2 و گاریس بێڵ لە خولەكی 15 تۆمار كرد.

لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی رۆما هەوڵێكی زۆریان دا ئەنجامی یارییەكە یەكسان بكەنەوە، بەڵام لە زۆربەی هەوڵەكان شكستیان خوارد و تەنیا گۆڵێكیان لە رێگەی یاریزان كیڤین ستروتمان لە خولەكی 83 پێ تۆمار كرا و یارییەكەیان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ دۆڕاند.

یانەی ریال مەدرید لە سێ یارییەكەی جامی پاڵەوانان لە وڵاتی ئەمەریكا دوو یاری بەرامبەر یانەكانی یۆڤێنتۆس 1-0 گۆڵ و رۆما 2-1 گۆڵ بردبووەوە و یارییەكیشی بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ دۆڕاندبوو.

یانەی رۆماش دوو شكست بەرامبەر یانەكانی تۆتنهام 2-0 و ریال مەدرید 2-1 گۆڵ لەگەڵ سەركەوتنێك بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ تۆمار كردبوو.

یانەی ریال مەدرید شەمووی داهاتوو لە جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی یانەی میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە، دواتریش رۆژی 15ی ئەم مانگە یارییە قورسەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە جامی سوپەری ئەوروپا هەیە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م