له ڕێی تویتێكه‌وه ئیلیسای ناسراو به شاژنی هه‌سته‌كان بۆ هه‌وادارانی ئاشكرا كرد، تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه، بۆیه هه‌وادارانی تووشی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر كرد، بۆ ئه‌مه‌ش ئیلیسا داوای لێ كردن پێبكه‌نن نه‌ك بگرین.
دوێنێ سێشه‌م، ئیلیسای گۆرانیبێژی لبنانی ناسراو به شاژنی هه‌سته‌كان، له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ڤیدیۆ كلیپی "
إلی كل اللی بیحبونی" بڵاو كرده‌وه، تێیدا بۆ یه‌كه‌م جار باسی له بارودۆخه ناهه‌مواره‌كه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كرد.
ئه‌م هه‌واڵه ته‌واوی هه‌وادارانی و گۆرانیبێژه‌كانی تری تووشی خه‌مباری كرد، به‌تایبه‌ت به‌و تویته‌ی كه به دڵێكی پڕ و له‌وپه‌ڕی بێهێزیدا به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه بڵاوی كرده‌وه.
له تویته‌كه‌دا ئاشكرای كرد و گوتی: "ئێوه هۆكارن بۆ بههێزبوونم و چاكبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستیم، ئێوه هێزی منن، ئه‌مه‌ش چیرۆكه‌كه‌مه كه ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم سوپاس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشیان ده‌وێم".
ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش كه تراكی نوێترین ئه‌لبوومیه‌تی، له كلیپێكی خه‌مبار پێك هاتووه، تێیدا قۆناغه‌كانی چوونه
ناو نه‌خۆشخانه، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌ی، كاتی پشكنینه‌كانی و ترس و دڵه‌ڕاوكێكانی و گریانه بهخوڕهكانی پێشان داوه.
ئیلیسا ئاشكرای كرد، ماوه‌یه‌كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به ڕژدی و ورده‌كارییه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی داوه، نه‌یویستووه بۆ هه‌وادارانی ئاشكرا بكات كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره بووه.
بۆیه له هه‌ژماره‌كانی خۆی بڵاوی نووسیویه‌تی: "ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه‌م پێویست ناكات بتانهێنێته گریان، ئه‌وه هۆكارێكه بۆ دڵخۆشی و پێكه‌نین، سوپاسگوزار بن كه ده‌توانین به‌ره‌نگاری شێرپه‌نجه بینه‌وه، ئه‌گه‌ر زوو پێی بزانین".
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز ده‌ڵێ، كاتێكیش له ئاهه‌نگه‌كه‌ی سێی شوباتی ئه‌مساڵ له دوبه‌ی ئه‌نجامی دا و له كاتی گۆرانیگوتندا بوورایه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر بێهێزی به‌رانبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی بووه، به‌ڵام ئێسته بۆ هه‌وادارانی ئاشكرا كرد، ئه‌وكات ته‌نیا گوتی ئه‌نجامی ماندووبوونم بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه دڵته‌زێنه، ئیلیسا مژده‌یه‌كی خۆشیشی به هه‌وادارانی دا، گوتی"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاوه به نه‌خۆشییه‌كه‌م زانیوه، زوو ده‌ستبه‌كار بووم و هه‌موو چاره‌سه‌ره پێویسته‌كانم ئه‌نجام داوه، بۆیه ئێسته نه‌خۆشییه‌كه‌م نه‌ماوه و ته‌ندروستیم زۆر باشه".
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سوپاسی یه‌ك به یه‌كی نامه‌كانتان ده‌كه‌م، مۆبایله‌كه‌م هیچ له نامه و پێوه‌ندییه‌كانتان ناوه‌ستێت، زۆر خۆشحاڵم بووم به هه‌واڵ پرسینهكانتان، هیوادارام بتوانم وه‌ڵامی یه‌ك به یه‌كتان بده‌مه‌وه".